4
7 پرۆسه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌ت له‌ سه‌رانسه‌رى عێراق ئه‌نجامدراو رێژه‌ى به‌شداریکردنیش گه‌یشتۆته‌ زیاتر له‌ 78%
10/5/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 10 ى مایسى 2018 ، پرۆسه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌ت قبۆ هه‌ڵبژاردنى نوێنه‌رانى عێراق له‌سه‌رانسه‌رى عێراق ئه‌نجامدرا و کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانیش ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌کات که‌رێژه‌ى به‌شداریکردن له‌ ده‌نگدانى تایبه‌تدا له‌ سه‌رانسه‌رى عێراق گه‌یشته‌ زیاتر له‌ 78% .

ریاز به‌دران سه‌رۆکى کارگێڕى هه‌ڵبژاردن له‌ کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق له‌ کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "حه‌وت سه‌دو سێ هه‌زار و دووسه‌دو شه‌ست و چوار که‌س له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌کان له‌ سه‌رانسه‌رى عێراق به‌ڕێژه‌ى 78.74% به‌شدارى پرۆسه‌که‌یان کردووه‌".

به‌دران وتیشی: "دوو هه‌زار و سه‌دو شه‌ست و هه‌شت چاودێرى رێکخراوى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى به‌شدارى پرۆسه‌که‌یان کرد، له‌کاتێکدا نوێنه‌رانى لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان که‌ چاودێرى ده‌نگدانیان کردووه‌، ژماره‌یان 5523 چاودێر بووه‌"، هه‌وره‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، "له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌مساڵدا زیاتر له‌ 22 ملۆن که‌س مافى ده‌نگدانیان له‌ سه‌رانسه‌رى عێراق هه‌یه‌".

له‌ پارێزگاى هه‌ولێر، له‌ کۆى 93 هه‌زار و 571  ده‌نگده‌ر، 78 هه‌زار 186 ده‌نگده‌ر، به‌شدارى پرۆسه‌که‌ى کردووه‌.

له‌ شارى سلێمانیش هاوڕێ تۆفیق به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى لقى سلێمانى  کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کان رایگه‌یاند، رێژه‌ى به‌شداریکردنى ده‌نگدانى تایبه‌ت له‌و شاره‌ 67% بووه‌ و پرۆسه‌که‌ش کاتژمێر 6ى ئێواره‌ کۆتایى هاتووه‌.

له‌ پارێزگاى دهۆکیش، رێژه‌ى به‌شداریکردن له‌ ده‌نگدانى تایبه‌ت، گه‌یشته‌ 83%.

پارێزگاى که‌رکووک، که‌ ئێستا له‌ ژێر کۆنتڕۆڵى هێزه‌ عێراقییه‌کان  دایه‌، رێژه‌ى ده‌نگدان 66% بووه‌، له‌ کۆى 36 هه‌زار و 544 که‌س که‌ مافى ده‌نگدانى هه‌بووه‌، 22 هه‌زار و 548 ده‌نگده‌ر به‌شدارى کردووه‌.

له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ رزگار حه‌مه‌ محێدین جێگرى سه‌رۆکى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عیراق له‌لێدوانێکیدا بۆ ده‌نگى ئه‌مریکا زانیارى له‌سه‌ر یه‌که‌م ڕۆژى ده‌نگدانى تایبه‌ت له‌عیراق و کوردستان و ده‌ره‌وه‌ى عیراق خسته‌ڕوو و وتی"به‌شێوه‌یه‌کى گشتى پڕۆسه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌ت له‌ عیراق و ده‌ره‌وه‌ى عیراق به‌ ئاسایى به‌ڕێوه‌چوو، له‌پڕۆسه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌تدا(٩٤٣) هه‌زار ئه‌ندامى هێزه‌کانى ناوخۆ و به‌رگرى عیراقى و له‌کوردستانیش هێزى پێشمه‌رگه‌ مافى به‌شداریکردنى هه‌ڵبژاردنیان هه‌یه‌."

ئاماژه‌شى به‌وه‌کرد، هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ ٢١ وڵاتى جۆراو جۆر ١٣٠ بنکه‌ى ده‌نگدان بۆ په‌نابه‌رانى عیراقى کراوه‌ته‌وه‌ بۆ ده‌نگدانى په‌نابه‌رانى عیراق له‌و وڵاتانه‌."

وتیشی"چاودێرى هه‌موو شوێنه‌کانمان کردووه‌ له‌ ئه‌وروپا و ئه‌مریکاش کاره‌کان به‌باشى ده‌ڕوات تا ئێستا سکاڵا نه‌گه‌یشتۆته‌ ئۆفیسى سه‌ره‌کى له‌به‌غداد چونکه‌ هێشتا چه‌ند سه‌عاتێکه‌ پڕۆسه‌که‌ ده‌ستى پێکردووه‌ و سه‌ره‌تا سکاڵاکه‌ ده‌گاته‌ ئۆفیسه‌کان له‌شاره‌کان."

جێگرى سه‌رۆکى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عیراق ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى ڕه‌تکرده‌وه‌ که‌ چاودێرى ده‌نگدانى هێزه‌کانى ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ بکرێت و وتی"ئه‌و قسانه‌ هه‌رلایه‌نێک بیکات بۆ خۆى ده‌یکات ده‌نگده‌ر نهێنى پارێزراوه‌ و هیچ که‌س نازانێت ده‌نگى چۆن و به‌کێ داوه‌ ، دوو هه‌زار چاودێرى بیانى چاودێرى هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌کانى عیراق ده‌که‌ن وه‌ زیاتر له‌ ١٠ هه‌زار چاودێرى ناوخۆیی، چاودێرى پڕۆسى هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن."

ئه‌مڕۆ پڕۆسه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌ت له‌ ناوخۆى عیراق بۆ ئه‌ندامانى هێزه‌ ئه‌منیه‌کان و به‌رگرى و پێشمه‌رگه‌، له‌ ٢١ وڵاتى ده‌ره‌وه‌ى عێراقیش بۆ هاوڵاتیانى په‌نابه‌رى عیراقى به‌ڕێوه‌چوو، وابڕیاره‌ رۆژى ١٢ى ئایار پڕۆسه‌ى ده‌نگدانى گشتى له‌سه‌رتاسه‌رى عیراق بۆ هه‌ڵبژاردنى ٣٢٩ ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق به‌ڕێوه‌بچێت.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
Created by AVESTA Group