4
7 په‌یامى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود بۆ ده‌نگده‌ران
10/5/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود به‌بۆنه‌ى کۆتاییهاتنى پرۆسه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن و نزیک بونه‌وه‌ له‌ ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق په‌یامێک ئاراسته‌ى ده‌نگده‌ران و جه‌ماوه‌رى کوردستان ده‌کات که‌ئه‌مه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تى :

په‌یامى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود بۆ ده‌نگده‌ران

جه‌ماوه‌رى به‌شه‌ره‌فى کوردستان...
 دایکان باوکان لاوانى ئاینده‌ى ئه‌م وڵاته‌...
هێزه‌کانى ئاسایش و پۆلیسى ناوخۆ ..
پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کانى کوردستان ...

به‌ناوى خۆم و کاندیدانى لیستى ژماره‌ 170 ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستانه‌وه‌ سوپاس و ستایشى یه‌که‌به‌یه‌که‌ى ته‌واوى جه‌ماوه‌رى شارو شارۆچکه‌کانى کوردستان ده‌که‌م ،که‌له‌ماوه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا ،سه‌قاڵبون و هه‌ماهه‌نگیان کردین بۆ سه‌رخستنى لیستى ژماره‌ 170 و پێشوازى و هه‌ماهه‌نگیتان له‌کاتى سه‌ردانى کاندیده‌کانتان سه‌لمانتان که‌خه‌ڵکێکى به‌ئه‌مه‌ک و دڵسۆزن بۆ گه‌ل و نیشتمان ،ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئێمه‌و کاندیده‌کانى ئێوه‌شه‌ ،به‌راستگۆیى و پێشمه‌رگانه‌ داکۆکیکارى راسته‌قینه‌ى سه‌رسه‌ختى مافه‌ ده‌ستوریه‌کان ئێوه‌ بێت .

به‌رێزان وه‌ک خۆتان ئاگادارن به‌درێژایى مێژووى خه‌باتى رزگارى نیشتمانى ،هه‌وڵو تێکۆشانمان بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه‌ره‌واکانى جه‌ماوه‌رى کوردستان بووه‌ هیچ کاتێکیش ده‌سته‌وه‌ستان نه‌بووین له‌به‌رگرى کردن له‌خاک و نیشتمانى کوردستان و مێژووش گه‌واهى ده‌رى رابردومانه‌ ،بۆیه‌ ئێمه‌ هیچ کات خه‌بات و قورباننیه‌کانمان به‌خه‌ڵکى خۆمان نه‌فرۆشتۆته‌وه‌ و ناشى فرۆشینه‌وه‌ ،به‌ئه‌رکى سه‌رشانى خۆمان زانیووه‌ ،ئێستاکه‌ش گه‌لکه‌مان به‌هه‌لومه‌رجێکى هه‌ستیاردا تێپه‌ڕده‌بێ وه‌ک هه‌ستکردن به‌به‌رپرسیارێتیمان بۆ به‌ده‌ستهێنانى ته‌واوى مافه‌ ده‌ستوریه‌کانى گه‌له‌که‌مان له‌عێراقى فیدراڵدا ،به‌شدارى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى عێراقدا ده‌که‌ین ،له‌پێناو ده‌ستبه‌رکردنى مافه‌کانى گه‌له‌که‌مان له‌رێگه‌ى پرۆسه‌ى دیموکراسى وهه‌ڵبژاردنه‌وه‌ ،که‌ئه‌م رێگایه‌ش تاکه‌ رێگاى مۆدێرن و پێشکه‌وتنى کۆمه‌ڵگاکه‌مان نیشان ده‌دات ،که‌چۆن تینووى به‌دیموکراسى کردن و پێشکه‌وتنه‌له‌بواره‌ جیاجیاکانى ژیاندا .

به‌رێزان به‌شداریکردنى ئێوه‌ى دڵسۆز له‌رۆژى 12- 5 بۆ سه‌ر سندوقه‌کانى ده‌نگدان خۆى له‌خۆیدا هه‌ستکردنتانه‌ به‌ به‌رپرسیارێتى به‌رامبه‌ر داهاتووتان ،ئێمه‌ به‌ڵنتان ده‌ده‌ینێ هه‌روه‌ک چۆن به‌رگریمان له‌سه‌رو ماڵ و که‌رامه‌تى تاکى کورد کردووه‌ له‌ساڵانى رابردوودا ،به‌هه‌مان شێوه‌ درێژه‌ پێده‌رى ئه‌و رێبازه‌ ده‌بین  که‌ئاینده‌یه‌کى باش بۆ جه‌ماوه‌رى کوردستان ده‌ستبه‌ر بکه‌ین دوور له‌ده‌ستێوه‌ردانى حزبى و قۆرغکارى بۆ هه‌رکه‌س به‌پێى تواناو ،بۆهه‌رکه‌سیش به‌پێى پێویستى کاره‌که‌ى سود له‌سه‌روه‌تى ئه‌م ووڵاته‌ ببینێ و خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان ژیانێکى شایسته‌یان هه‌بێت و هێزى پێشمه‌رگه‌و ئاسایش و ناوخۆ و خوێندکارو مامۆستاو فه‌رمانبه‌ران و پزیشک و ته‌واوى چین و توێژه‌کانى کۆمه‌ڵگاکه‌مان له‌خێرو بێرى ئه‌م نیشتمانه‌ به‌شداربن ،تاهه‌موومان پێکه‌وه‌ له‌خزمه‌ت کوردستاندابین .

ئیتر هه‌رشادو سه‌ربه‌رزو سه‌رکه‌وتووبن ...

محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود 
9-5-2018


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
Created by AVESTA Group