4
7 حزبى سۆسیالیست داواى هه‌ژمارکردنى ده‌ستى بۆ ده‌نگه‌کان ده‌کات
12/5/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








مه‌کته‌بى ئامارو هه‌ڵبژاردنه‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌راگه‌یه‌نراوێکدا داوا له‌کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق و لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌کان ده‌کات که‌ هه‌ژمارکردنى ده‌ستى بۆ ده‌نگه‌کان دووباره‌ بکرێته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ده‌قى راگه‌یه‌نراوه‌که‌یه‌ 

ڕاگه‌یاندراوى مه‌کته‌بى ئامارو هه‌ڵبژاردنه‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان سه‌باره‌ت به‌ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامى به‌رایى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ڕۆژی12-5-2018 ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق .

ئاشکرایه‌ کاتژمێر 7ى به‌یانى ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌کانى ده‌نگدان بۆ خولى چوارمى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاکان کرایه‌وه‌ هاوڵاتیان به‌ڕێژه‌ى به‌رچاو به‌شداریان کردووه‌ .به‌ڵام دواى هه‌ژمارکردنى ئه‌نجامى ده‌نگه‌ به‌راییه‌کان له‌ ڕێگاى سیسته‌مى ئه‌لکترۆنى نیگه‌رانى زۆربه‌ى لایه‌نه‌کانى به‌شداربووى هه‌ڵبژاردنه‌که‌ى لێکه‌وته‌وه‌ .

بۆیه‌ ئێمه‌ له‌ حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان وه‌ک هێزێکى به‌شداربوو داوا له‌ کۆمیسۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق و لایه‌نه‌ به‌پرسه‌کان ده‌که‌ین که‌ هه‌ژمارکردنى ده‌ستى بۆ ده‌نگه‌کان دووباره‌ بکرێته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش به‌ کارێکى یاسایى ده‌زانین و خزمه‌تکردنه‌ به‌ سه‌رکه‌وتنى پرۆسه‌که‌ .


مه‌کته‌بى ئامارو هه‌ڵبژاردنه‌کانى 
حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان 
12-5-2018


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
Created by AVESTA Group