4
7 حزبى سۆسیالیست : ئه‌نجامه‌ نافه‌رمیه‌کانى هه‌ڵبژاردن ڕه‌تده‌که‌ینه‌وه‌ و ڕێکارێکى یاسایى ده‌گه‌رینه‌ به‌ر
13/5/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز





 


ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌مه‌ 13 ى مایسى  2018 ، به‌ سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌ شارى سلێمانى مه‌کته‌بى سیاسى حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان کۆبۆوه‌ و سه‌ره‌تاى کۆبوونه‌وه‌که‌ به‌ ساتێک وه‌ستان بۆ گیانى پاکى شه‌هیدان ده‌ستى پێکرد دواتر به‌ وردى گفتوگۆ له‌ سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانى 12 ى ئایارى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق کراو تیشک خرایه‌ سه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کان.

 له‌ ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌دا باس له‌ جه‌ماوه‌ر و ده‌نگده‌رى حزبى سۆسیالیست دیموکرتى کوردستان کراو به‌راورد به‌و ده‌رئه‌نجامه‌ نافه‌رمیانه‌ى بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ که‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک یه‌کناگرێته‌وه‌ له‌ گه‌ڵ قه‌باره‌ى ده‌نگده‌رى حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان .

دوابه‌دواى کۆبوونه‌وه‌ى مه‌کته‌بى سیاسى حزب به‌یاننامه‌یه‌کی بڵاوو تیایدا هاتووه‌ که‌ ئه‌نجامه‌ نافه‌ڕمیه‌کانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌که‌ ڕه‌تده‌کاته‌وه‌و،به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و ئه‌نجامه‌ى بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ڕێژه‌ى ده‌نگده‌ران و جه‌ماوه‌رى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان یه‌ک ناگرێته‌وه‌, ئه‌مه‌ ده‌قى ڕاگه‌یاندراوه‌که‌یه‌:

ڕاگه‌یاندراوى مه‌کته‌بى سیاسى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان سه‌باره‌ت به‌ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌ نافه‌ڕمیه‌کانى پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌نجومه‌نى نوینه‌رانى عێراق 
جه‌ماوه‌رى کوردستان
پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کان

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌نجومه‌نى نوینه‌رانى عێراق له‌ به‌رورى 12-5-2018 و دواى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌ نافه‌رمیه‌کان که‌ بووه‌ هۆى نائارامى ودڵه‌ڕاوکێ ده‌نگده‌ران و خستنه‌ ژێرپرسیارى پرۆسه‌که‌ به‌وه‌ى که‌ سیسته‌مى ئه‌لکترۆنى هاک کراوه‌ گومانه‌کان زیاتر بوون.

ئێمه‌ له‌ حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان ئه‌نجامه‌ نافه‌ڕمیه‌کانى پرۆسه‌که‌ ڕه‌تده‌که‌ینه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و ئه‌نجامه‌ى بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ڕێژه‌ى ده‌نگده‌ران و جه‌ماوه‌رى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان یه‌ک ناگریته‌وه‌.

بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ داواکارین له‌ کۆمیسۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق ده‌ست به‌جێ بڕیار بدات به‌هه‌ژمار کرنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان به‌ شێوازى ده‌ستى (الفرچ یدوی)بۆ ڕاستى و دروستى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌که‌و دڵنیا بوونه‌وه‌ى ده‌نگده‌ران له‌ ده‌نگه‌کانیان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان ئه‌نجامه‌کان ڕه‌تده‌کاته‌وه‌ هه‌موو ڕێکارێکى یاسایى ده‌گه‌رێته‌ به‌ر.

مه‌کته‌بى سیاسی
حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان 

13-5-2018


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group