4
7 په‌یامى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق
16/5/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سه‌باره‌ت به‌پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى نوێنه‌رانى عێراق و ده‌رئه‌نجامه‌که‌ى په‌یامێکى ئاراسته‌ى جه‌ماوه‌رى کوردستان و رایگشتى کرد که‌ ئه‌مه‌ده‌قه‌که‌یه‌تى :

جه‌ماوه‌رى تێکۆشه‌رى کوردستان .. 
هێزى پێشمه‌رگه‌ کوردستان..
که‌س و کارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان ..

به‌ ناوى خۆم و لیستى ژماره‌ 170 ى حزبى سوسیالیست دیموکراتى کورستانه‌وه‌ سوپاس و ستایشى هه‌وڵ و ماندووبوونى یه‌که‌ به‌ یه‌که‌ى هه‌ڤاڵان و ئه‌ندامان و پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کان و دۆست و لایه‌نگرانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان جه‌ماوه‌رى کوردستان ده‌که‌ین ، که‌له‌ڕۆژى 12-5 ڕۆژى ده‌نگدانیان بۆ په‌رله‌مانى عێراق متمانه‌یان به‌ کاندیه‌کانى ژماره‌ 170 به‌خشی،تا نوێنه‌ره‌کانیان له‌په‌رله‌مانى داهاتووى عێڕاقدا داواى مافه‌ ده‌ستوریه‌کانیان بۆ بکات ، له‌کاتێکدا پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق کۆتایى پێ هات ده‌بوایه‌ نیشانه‌ى پاک و بێگه‌ردى ده‌نگى ده‌نگده‌رانیان نیشان بدایه‌ ، به‌ڵام ئه‌وه‌ى له‌ ئاکامه‌کانى ڕاگه‌یاندنى کۆمیسۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌ ، کۆى پرۆسه‌که‌ ده‌خاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌ و یارى کردنێکى سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ له‌ ئه‌نجامه‌کانى ده‌نگده‌ران له‌ کوردستان و عێراق و ده‌ره‌وه‌ى کوردستان کراوه‌ و به‌ قازانج و به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌وانه‌ى ده‌ستیان تیاهه‌بووه‌ ، ئامێرى ده‌نگدانه‌که‌یان به‌کاریان هێناوه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ وێڕاى ئه‌وه‌ى متمانه‌ى ته‌واو نه‌گۆڕمان به‌ جه‌ماوه‌رى به‌شه‌ره‌فى کوردستان هه‌یه‌ ئاواش کاندیده‌کانمان جێگه‌ى بڕواو متمانه‌ى ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ بووه‌ ، وه‌ به‌ هه‌موو جورێک ده‌رئه‌نجامه‌کانى ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه‌و به‌ هه‌ڵبژاردنێکى نادروستى له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ین و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌کیش بێ ده‌نگ نابین له‌ ئاستى دزینى ده‌نگى ده‌نگده‌رانمان و هه‌موو هه‌وڵه‌کانمان ده‌خه‌ینه‌ گه‌ڕ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى ده‌نگى به‌ناحه‌ق براوى ده‌نگده‌ره‌کانمان و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک سازشى له‌سه‌ر ناکه‌ین .
بۆیه‌ ده‌نگده‌رانى لیستى ژماره‌ 170 حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه‌ تا سه‌ندنه‌وه‌ى مافى ده‌نگه‌کانیان کۆڵ ناده‌ین له‌خه‌باتى دیموکراسیانه‌و گرتنه‌ به‌رى ڕێکارى یاسایى .

سه‌رکه‌وتوبێ ده‌نگى ڕاسته‌قینه‌ى خه‌ڵکى کوردستان بۆ به‌دیهێنانى ماف و داخوازیه‌کانیان .

محه‌مدى حاجى مه‌حمود
16-5-2018


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
Created by AVESTA Group