سلێمانى ... بڕێکى زۆر خواردنه‌وه‌ کحولیه‌کان له‌ناو ده‌برێت

5/22/2018 9:55:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







له‌ دو رۆژى رابردودا، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێکى زۆر خواردنه‌وه‌ مه‌ستیه‌کاندا گرتووه‌.

گۆران قار، سه‌رۆکى لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى رایگه‌یاند؛ له‌ دو رۆژى رابردودا و به‌فه‌رمانى قائیمقامى سلێمانى بڕێکى زۆرى خواردنه‌وه‌ مه‌ستیه‌کان له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانه‌وه‌ ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه‌.

وتی:  ئه‌و بڕه‌ خواردنه‌وه‌ سه‌رمه‌ستیانه‌ى له‌ پارکى گه‌ره‌ک و شوێنه‌ گشتیه‌کاندا ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه‌ هه‌مه‌ جۆرن و زیاتر له‌ (200) پارچه‌ پێک هاتوه‌، سه‌رجه‌میان له‌لایه‌ن لیژنه‌ى له‌ناوبردنه‌وه‌، له‌ناوبراوه‌.

گۆران قادر وتیشی؛ قائیمقامیه‌تى قه‌زاى مه‌ڵبه‌ندى سلێمانى لیژنه‌یه‌کى تایبه‌تى به‌ رێگرى کردن له‌و دیاردانه‌ى پێچه‌وانه‌ى مانگى ره‌مه‌زانه‌، دروستکردوه‌، لیژنه‌که‌ رێگرى له‌و که‌سانه‌ ده‌کات که‌ پارکى گه‌ره‌ک و شوێنه‌ گشتیه‌کان بۆ خواردنه‌وه‌ى مادده‌ مه‌ستیه‌کان به‌کار ده‌هێنێت. 


زۆرترین خوێندراو