کۆمیسیۆن واده‌ى تۆمارکردنى لیست وقه‌واره‌ سیاسیه‌کانى کوردستانى ئاشکرا کرد

5/25/2018 12:45:00 AM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







کۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێمى کوردستان له‌راگه‌یه‌نراوێکدا داواى له‌ سه‌رجه‌م لیست وقه‌واره‌ سیاسییه‌کان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان کرد بۆبه‌شداریکردن له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان خۆیان تۆمار بکه‌ن.

له‌راگه‌یه‌نراوه‌که‌ى کۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێمى کوردستان دا هاتووه‌ :

1- تۆمارکردن و راستاندنى قه‌واره‌ سیاسییه‌کان له‌ 27-5-2018 ده‌ستپێده‌کات تاوه‌کو 7-6-2018.

2- تۆمارکردن و راستاندنى هاوپه‌یمانێتییه‌کان له‌ 18-6-2018 ده‌ستپێده‌کات تاوه‌کو 20-6-2018.


جێى ئاماژه‌یه‌پێشتر کۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند که‌به‌کۆى ده‌نگى هه‌ر نۆ ئه‌ندامه‌که‌ى ئه‌نجوومه‌نى کۆمسیاران  بڕیاردرا "سیسته‌مى ئه‌لیکترۆنى بۆ ده‌نگدان و جیاکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کانیش به‌کارنه‌هێنرێت و وه‌ک پێشتر ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست جیابکرێنه‌وه‌".


زۆرترین خوێندراو