زریانی ماکۆنۆ هیچ کاریگه‌رى له‌سه‌ر ڕه‌وشى که‌ش و هه‌واى هه‌رێمى کوردستان نییه‌

5/26/2018 9:30:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







لێپرسراوى به‌شى پێشبینى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی که‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند که‌ زریانی ماکۆنۆ هیچ کاریگه‌رى له‌سه‌ر ره‌وشى که‌شى هه‌رێمى کوردستان نییه‌.

له‌ رۆژانی رابردوودا زریانى ماکۆنۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌کى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى گرته‌وه‌ و بووه‌ هۆى گیان له‌ده‌ستدانى چه‌ند که‌سێک و هه‌ڵسانى لافاو و باوبۆران و مه‌ترسیشى لاى خه‌ڵکى هه‌رێم کوردستان و عێراق دروست کردووه‌ .

له‌م باره‌یه‌وه‌ بژار ئه‌کره‌م لێپرسراوى به‌شى پێشبینى له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی که‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند :  زریانی ماکۆنۆ کاریکردۆته‌ سه‌ر که‌ناراوه‌کانى شانشینی عومان و یه‌مه‌ن و باشوورى سعودیه‌ خێرایى باى تۆمارکراو له‌ سه‌رووى 150 میل له‌ کاتژمێرێکدا بووه‌ و کۆى گشتى باران له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ له‌ سه‌رووى 300 ملیمه‌تر تۆمارکراوه‌.

له‌ دواى گه‌یشتى بۆ هه‌ندێ ناوچه‌ى سعودیه‌ و که‌نداو گۆڕا بۆ ره‌شه‌با خولگه‌ییه‌کان که‌ ئه‌مه‌ش پۆلێنى نیه‌ و خێرایى و دابارینى که‌متره‌".

 بۆیه‌ له‌ به‌شى پێشبینى که‌شناسی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نین زریانی ماکۆنۆ هیچ کاریگه‌رى له‌سه‌ر ڕه‌وشى که‌ش و هه‌واى هه‌رێمى کوردستان نییه‌و جێگاى مه‌ترسى نیه‌ .


زۆرترین خوێندراو