4
7 به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود پێشوازى له‌سکرتێرى هه‌ریه‌ک له‌حزبى بزووتنه‌وه‌ى ڕزگارى و بزووتنه‌وه‌ى ئاشتى خوازان و حزبى پێشکه‌وتوخوازى ده‌کات
7/6/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز






به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود له‌ باره‌گاى مه‌کته‌بى سیاسى له‌گوندى گوڵه‌خانه‌ى ده‌ڤه‌رى شاره‌زوور به‌ئاماده‌بونى  لێپرسراوى ده‌سته‌ى کارگێڕى مه‌کته‌بى سیاسى و ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى کارگێڕى و مه‌کته‌بى سیاسى و ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى پێشوازیکرد له‌ هه‌رسێ سکرتێرى حزبى بزووتنه‌وه‌ى ڕزگارى دیموکراتى کوردستان و بزووتنه‌وه‌ى ئاشتى خوازانى کوردستان و حزبى پێشکه‌وتوخوازى دیموکراتى کوردستان .

له‌ دیدارێکدا به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود تیشکى خسته‌ سه‌ر بارودۆخى ئێستاى هه‌رێمى کوردستان و ناوچه‌که‌ و عێراق ون ئه‌و گۆرانکاریه‌ سیاسیه‌ى چاوه‌روان ده‌کرێت له‌عێراقدا روبدات به‌تایبه‌تى دواى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق .

هه‌روه‌ها  باس  له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق کرا که‌له‌ 12-5 به‌ڕێوه‌چوو  که‌ناره‌زایى زۆرى لێکه‌وته‌وه‌ که‌تا هه‌نوکه‌ش نه‌گه‌یشتۆته‌ کۆتاو له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى عێراقه‌وه‌ چه‌ند بڕیارێک ده‌رکراوه‌ بۆ دوباره‌ هه‌ژمارکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان له‌رێگاى ده‌ستى و گۆرینى ئه‌ندامانى کۆمسیۆن بۆ ده‌سته‌یه‌کى دادوه‌رى بۆ پاچونه‌وه‌ به‌ئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردن .

هه‌رله‌دیداره‌که‌داباس له‌ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان کرا که‌ بڕیاره‌ له‌ماوه‌یه‌کى نزیکدا ئه‌نجامبدرێ بۆئه‌ومه‌به‌سته‌ش ئه‌و کۆڕنکاریانه‌ى که‌ دواى هه‌ڵبژاردنه‌کانى کوردستان روده‌ده‌ن گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ کرا .

هه‌روه‌ها جه‌خت کرایه‌وه‌ له‌سه‌ر خزمه‌تکردنى زیاترى بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیدان و که‌سوکارى قوربانبان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کان له‌لایه‌ن حکومه‌ت و حزبه‌کان و خستنه‌ پێشى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و خزموتکردنى هاوڵاتیان و دوور که‌وتنه‌وه‌ له‌خزمه‌تى حزبى و که‌سى وه‌ ڕێز گرتن له‌ئیراده‌ى پۆڵاینى هێزى پێشمه‌رگه‌ و وه‌ پۆلیس که‌ ئه‌وان بوونه‌ته‌ قه‌ڵغان و پاراستنى ئاسایشى و ئارامى هه‌رێمى کوردستانیان .

هه‌رله‌دیداره‌که‌دا به‌پێویستزانرا سه‌رجه‌م حزب و لاییه‌نه‌ سیاسیه‌ کوردستانیه‌کان له‌ په‌ڕله‌مانى عێراق به‌یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک ڕه‌نگ داکۆکى له‌مافه‌ ڕه‌واکانى کورد بکه‌ن هه‌وڵه‌کانیان چڕبکه‌نه‌وه‌ بۆ به‌دیهێنانى سه‌رجه‌م مافه‌کانى کورد له‌چوارچێوه‌ى عێراقى فیدراڵدا .

 


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group