4
7 به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود به‌شدارى له‌ مه‌راسیمى ڕۆژى قودس ده‌کات
8/6/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







سه‌رله‌ ئێواره‌ى ئه‌مرۆ هه‌ینى 8 ى حوزه‌یرانى 2018  به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود به‌یاوه‌رى شاندێکى  جزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان به‌شدارى له‌ مه‌راسیمى ڕۆژى قودس کرد که‌له‌لایه‌ن قونسوڵى ئێران سازکرابوو .

له‌مه‌راسیمه‌که‌دا ئاماژه‌درا به‌ رۆژى قودس که‌ ساڵانه‌ کۆتا هه‌فته‌ى مانگى ره‌مه‌زان ئه‌و یاده‌ ده‌کرێته‌وه‌ بۆ به‌رز راگرتنى مانگى پیرۆزى ره‌مه‌زان و پشتیوانى و پشگیرى قودس و مافه‌کانى فه‌له‌ستینیه‌کان .

هه‌رله‌مه‌راسیمه‌که‌دا به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ووتارێکى پێشکه‌ش کرد وێڕایى ده‌ستخۆشى بۆ ئاماده‌کارانى مه‌راسیمه‌که‌ باسى له‌ دۆستایه‌تى له‌مێژینه‌ى گه‌لى کورد و گه‌لى فه‌له‌ستین کرد وئاماژه‌ى به‌وه‌دا که‌به‌درێژاى مێژوو گه‌لى کورد پشتیوانى گه‌لى فه‌له‌ستین کردوه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه‌کانیان که‌هه‌ردولا چه‌وسێنراونه‌ته‌وه‌و تێده‌کۆششن بۆ به‌دیهێنانى مافه‌کانیان و گه‌رانه‌وه‌ى ئاشتى و ئارامى بۆ ناوچه‌کانیان.

هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد که‌ قودس گرنگى خۆى هه‌یه‌ له‌لایه‌ن موسڵمامانانى ناوچه‌که‌و جیهان  وه‌ک شوێنێکى پیرۆزى موسڵمانان ، ووتیشى قودس پێشتر له‌سه‌ر ده‌ستى سه‌ڵاحه‌دینى ئه‌یوبى وه‌ک کوردێک ئازاد کراوه‌.

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود  هیواشى خواست  گه‌لى کورد و گه‌لى فه‌ ڵه‌ستین  و سه‌رجه‌م گه‌لانى دونیا به‌مافه‌ کانى خۆیان بگه‌ن له‌ژێر ئاڵاى ئاشتى و دیموکراسى و ژیانى شایسته‌ بۆ سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌و گه‌لان .


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group