4
7 راگه‌یه‌ندراوى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ژمارنه‌کردنى ده‌نگدانى تایبه‌ت له‌ هه‌رێمى کوردستان
8/6/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








سه‌باره‌ت به‌ هه‌ژمارنه‌کردنى ده‌نگدانى تایبه‌ت له‌هه‌رێمى کوردستان، لیژنه‌ى کاروبارى پێشمه‌رگه‌ له‌ په‌رله‌مانى کوردستان راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه‌ که‌تیایدا ئاماژه‌  به‌وه‌ده‌کات به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵوێستى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق سه‌باره‌ت به‌ هه‌ژمارنه‌کردنى ده‌نگى تایبه‌ت له‌هه‌رێمى کوردستان ، به‌توندى ڕه‌تیده‌که‌نه‌وه‌ و هه‌موو ڕێکارێکیش ده‌گرنه‌به‌ر بۆ پارێزگاریکردن له‌مافى ڕه‌واى پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کانى کوردستان.

 ئه‌مه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تی:

ڕاگه‌یه‌ندراوێک له‌ لیژنه‌ى کاروبارى پێشمه‌رگه‌ و شه‌هیدان و قوربانییانى جینۆسایدو زیندانیانى سیاسى له‌ په‌رله‌ مانى کوردستان له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌هه‌ژمارنه‌کردنى ده‌نگى ده‌نگده‌رانى تایبه‌ت له‌ هه‌رێمى کوردستان 
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گرتنه‌به‌رى هه‌ر ڕێکارێکى یاسایین بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ى هه‌موو گومانێک له‌ سه‌ر ئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردن، جا ئه‌م ڕێکارانه‌ به‌دووباره‌ هه‌ژمارکردنه‌وه‌ى ده‌ستیى ده‌نگه‌کان بێت یان هه‌ر ڕێگایه‌کى تر که‌ گونجاو بێت له‌گه‌ڵ یاسا به‌رکاره‌کان . به‌ڵام له‌ هه‌مان کاتدا وه‌ک لیژنه‌ى کاروبارى پێشمه‌رگه‌ و شه‌هیدان و قوربانییانى جینۆساید و زیندانییانى سیاسى نیگه‌رانیى خۆمان به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌رده‌بڕێن له‌ هه‌ژمارنه‌کردنى ده‌نگى تایبه‌ت له‌هه‌رێمى کوردستان که‌ ئه‌مه‌ بۆخۆى جێگاى گومانه‌، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێ لایه‌نى کوردستانى له‌ به‌غدا ڕه‌زامه‌ندو هاوڕابوون له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ى ده‌نگى پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کانى کوردستان، ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ى شکۆى داعشیان تێکشکاندو له‌جیاتى هه‌موو دونیا شه‌ڕى تیرۆریان کرد. شه‌رمه‌زارییه‌ په‌رله‌مانێک خۆى به‌ نوێنه‌رى گه‌لانى عێراق بزانێت و سه‌ره‌تاییترین ماف که‌ مافى ده‌نگدانه‌ به‌پێى ده‌ستوور بۆ پێشمه‌رگه‌ به‌ڕه‌وا نه‌بینێت .به‌تایبه‌تى له‌ کاتێکدا ده‌نگى سوپاى عێراق و حه‌شدى شه‌عبى و میلیشیاکانى عێراقى به‌ ڕاست و دروست هه‌ژمارکراوه‌و ده‌نگى ڕه‌سه‌ن و ڕاسته‌قینه‌ى هێزێکى خه‌باتکه‌رو  قوربانیده‌رى وه‌ک پێشمه‌رگه‌ ده‌سڕێته‌وه‌. ئه‌مه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌رحه‌ق به‌ پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان کردى نه‌یاساییه‌ و نه‌ ده‌ستوورییه‌ به‌ڵکو سیاسییه‌ .

به‌توندى ئه‌مه‌ ڕه‌تده‌که‌ینه‌وه‌ و هه‌موو ڕێکارێکیش ده‌گرینه‌به‌ر بۆ پارێزگاریکردن له‌مافى ڕه‌واى پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کانى کوردستان.


شیلان جه‌عفه‌ر شێخ عه‌لی
سه‌رۆکى لیژنه‌ى کاروبارى پێشمه‌رگه‌ له‌ په‌رله‌ مانى کوردستان  
8-6-2018


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group