4
7 قائمقامیه‌تى سلێمانى : گۆشتى سه‌رشه‌قامه‌کان پشکنینى بۆ نه‌کراوه‌ و شیاوى خواردن نییه‌
8/6/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کان ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک ئاژه‌ڵى سه‌ربڕاودا ده‌گرن که‌ گۆشته‌که‌یان شیاوى خواردن و به‌کارهێنان نییه‌ و سه‌رۆکى لیژنه‌کان داوا له‌هاوڵاتیان ده‌کات ئه‌و گۆشته‌ مه‌کڕن.

گۆران قادر، سه‌رکى لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى قائمقامیه‌تى سلێمانى رایگه‌یاند؛ به‌مه‌به‌ستى ڕێگرى کردن له‌ سه‌ربڕینى ئاژه‌ڵ وفرۆشتنى گۆشته‌که‌ى له‌سه‌ر شه‌قام و شاڕیکان و به‌ده‌ر له‌ ڕێنماییه‌ ڤێتنه‌رى وته‌ندروستییه‌کان، لیژنه‌ى دووى سه‌ربه‌ لیژنه‌کانى قائیمقامیه‌ت ده‌ستیان به‌سه‌ر پێنج لاشه‌ى ئاژه‌ڵى بچوک و ئه‌و ئامێرانه‌ى له‌کارى گۆشتفرۆشتندا به‌کار ده‌هێنرێت-دا، گرتوه‌.

وتی؛ هه‌ڵمه‌ته‌که‌ له‌ به‌رده‌وامیى کار وچالاکى ڕۆژانه‌ى لیژنه‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌ته‌ که‌‌ به‌ هاوکارى هێزه‌کانى لیواى یه‌کى پاراستنى سلێمانى و له‌هه‌ردوو شه‌قامى سه‌ره‌کى سلێمانى تاسڵوجه‌ وشه‌قامى سه‌ره‌کى ڕێگه‌ى تانجه‌رۆ ئه‌نجامدراوه‌.

رونیکرده‌وه‌؛ بڕى ئه‌و گۆشته‌ى ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه‌ ڕاده‌ستى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڤێرته‌رنه‌رى سلێمانى ده‌کرێت بۆ له‌ناوبردن هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م ئه‌و که‌لوپه‌لانه‌ى له‌و کاره‌دا به‌کارهێنرابوون له‌لایه‌ن لیژنه‌ى له‌ناوبردنى لیژنه‌کانى قائیمقامیه‌ته‌وه‌ له‌ناوده‌برێت، خاوه‌نه‌که‌شى کارڕایى پێویستى به‌رامبه‌ر ئه‌نجام ده‌درێت.

سه‌رۆکى لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى داوا له‌ هاوڵاتیانى شارى سلێمانى ده‌کات له‌به‌ر پاراستنى ته‌ندروستى خۆیان ئه‌و گۆشته‌ى له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان ده‌فرۆشرێت، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڤێتنه‌رى سلێمانى پشکنین بۆ ئاژه‌ڵه‌که‌ و گۆشته‌که‌شى نه‌رکراوه‌ مه‌کڕن و به‌کارى نه‌هێنن، هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌ى کارى گۆشتفرۆشی نایاسایى له‌شه‌قامه‌کان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، وازى لێبێنن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى کاره‌که‌یان به‌ تاوان ئه‌ژمار ده‌کرێت و له‌لایه‌ن به‌شى یاساى قائیمقامیه‌تى سلێمانییه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووى یاسا ده‌کرێنه‌وه‌.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group