4
7 له‌م مانگه‌دا ده‌ست به‌ وه‌رگرتنى گه‌نمى جووتیاران ده‌کرێت
9/6/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز









به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى بازرگانى له‌ وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازیى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، راى ده‌گه‌یه‌نێت که‌ ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه‌ ده‌ست به‌ وه‌رگرتنى گه‌نمى جووتیاران ده‌کرێت.

نه‌وزاد ئه‌دهه‌م، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى بازرگانى له‌ وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازیى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، راگه‌یاند: ”له‌ رۆژى 17ى ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌ست به‌ وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیاران شاره‌کانى هه‌رێمى کوردستان ده‌کرێت".

 به‌ڕێوه‌به‌ره‌ى گشتى له‌ وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازی، ئه‌وه‌شى خسته‌ روو، که‌ پێده‌چێت له‌ پارێزگاى دهۆک پێش ئه‌و به‌رواره‌ سایلۆکان ده‌ست به‌ وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیارانى سنووره‌که‌ بکه‌ن.

له‌باره‌ى زیانه‌کانى ده‌رنگ وه‌رگرتنى گه‌نم به‌تایبه‌ت که‌ ئێستا به‌شێک له‌ جووتیاران به‌روبومه‌که‌یان دروێنه‌ کردوو‌‌ه‌، نه‌وزاد ئه‌دهه‌م روونى کرده‌وه‌ که‌ ئه‌م پرسه‌ په‌یوه‌ندى به‌ وه‌زاره‌تى کشتوکاڵه‌وه‌ هه‌یه‌، "وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ سیڤى جووتیاره‌کانى نه‌ناردووه‌".

کۆمپانیاى گشتیى بازرگانى و دانه‌وێڵه‌ى عێراق، له‌ ساڵى 2018 بۆ هه‌ر ته‌نێک گه‌نمى پله‌ یه‌ک 560 هه‌زار دینار، پله‌ دوو 480 هه‌زار دینار و پله‌ سێ 420 هه‌زار دینارى دیارى کردووه‌.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group