4
7 نێچیرڤان بارزانى و سیلیمان پرۆسه‌ى سیاسیی عێراق تاوتوێ ده‌که‌ن
10/6/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز 







ئێواره‌ى  ڕۆژى  شه‌ممه‌ 9ى حوزه‌یرانى 2018 ، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان، پێشوازى له‌ دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزى ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق و کین گرۆس کونسوڵى ئه‌مه‌ریکا له‌ هه‌ولێر و شاندێکى یاوه‌ریان کرد.

له‌ دیدارێکدا شاندى میوان تیشکیان خسته‌ سه‌ر‌ دوا پێشهاته‌کان و پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و ئه‌و بڕیارانه‌ى له‌ په‌رله‌مانى عێراق سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن ده‌رچوه‌. له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ یه‌کده‌نگیى هه‌موو لایه‌نه‌کان بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى سیاسى له‌ عێراق کرده‌وه‌ و هیویایان خواست ئه‌و کێشانه‌ى هاتوونه‌ته‌ ئاراوه‌، چاره‌سه‌ر بکرێن و نه‌بنه‌ ڕێگرى به‌رده‌م پێکهێنانى حکوومه‌تى نوێى عێراق.

هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان دووپاتى کرده‌وه‌ که‌ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌دان به‌ یه‌کگرتوویى به‌شدارییه‌کى جددى له‌ حکوومه‌تى داهاتووى عێراقدا بکه‌ن به‌ ‌شێوه‌یه‌ک سه‌قامگیریى سیاسى و ئابوورى بۆ عێراق فه‌راهه‌م بکات.

ئاڵوگۆڕکردنى بیروبۆچوون له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێکى په‌یوه‌ست به‌ ڕه‌وشى ناوچه‌که‌وه‌، لایه‌نێکى دیکه‌ى دیداره‌که‌ بوو.



ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group