حکومه‌تى هه‌رێم رۆژانى پشووى جه‌ژنى ره‌مه‌زانى راگه‌یاند

6/10/2018 9:44:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌په‌یامێکدا رۆژانى پشووى جه‌ژنى ره‌مه‌زانى راگه‌یاند که‌له‌رۆژى پێنج شه‌ممه‌وه‌ 14 ى حوزه‌یرانه‌وه‌ پشووه‌ تارۆژى دوشه‌ممه‌ 18 ى حوزیران .

ئه‌مه‌ده‌قى په‌یامه‌که‌یه‌ :

به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زانى پیرۆزه‌وه‌، پیرۆزباییه‌کى گه‌رم ئاراسته‌ى موسڵمانانى کوردستان وجیهان ده‌که‌ین وهیوادارین ئه‌م جه‌ژنه‌ ببێته‌ مایه‌ى دڵخۆشى و سه‌قامگیرى بۆ هه‌رێمى کوردستان و پته‌وترکردنى یه‌کڕیزى گه‌له‌که‌مان.

به‌م بۆنه‌یشه‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نین، پشووى جه‌ژنى ره‌مه‌زانى پیرۆز له‌ رۆژى پێنجشه‌مه‌ه‌ 14-6-2018  ده‌ست پێده‌کات و تا رۆژى دووشه‌ممه‌ 18-6-2018 به‌رده‌وام ده‌بێت و رۆژى سێ شه‌ممه‌ 19-6-2018  ده‌وامى فه‌رمى له‌ دام و ده‌زگاکانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌ست پێده‌کاته‌وه‌


سه‌فین دزه‌یی
وته‌بێژى فه‌رمى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان



زۆرترین خوێندراو