کۆمسیۆن : 38 قه‌واره‌ى سیاسى تۆمارکراون و 3 قه‌واره‌ش ره‌تکراونه‌ته‌وه‌

6/10/2018 11:26:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








کۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند :38  قه‌واره‌ى سیاسى خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانى 30ى ئه‌یلولى هه‌رێمى کوردستان  تۆمارکردووه‌ و 3 قه‌واره‌ش ره‌تکراونه‌ته‌وه‌. 

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 10 ى حوزه‌یرانى 2018  شۆڕش حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کانى کۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانى راگه‌یاند "ئێمه‌ وه‌کو کۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى به‌رده‌وامیین له‌گرتنه‌به‌رى رێکاره‌کانى پێویست بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌کانى 30ى ئه‌یلوولى 2018 ى هه‌رێمى کوردستان،".

ووتیشى :" ئێمه‌ له‌ 27ى مانگ ده‌ستمان کرد به‌ تۆمارکردنى قه‌واره‌ سیاسییه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو، پاش ئه‌وه‌ى له‌ به‌روارى 7ى ئه‌م مانگه‌ کۆتایى به‌واده‌ى تۆمارکردنه‌که‌ هات، ئه‌مڕۆ خرایه‌ به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى کۆمیسیاران بۆ په‌سه‌ندکردنی، ئه‌نجوومه‌نى کۆمیسیارانیش ئه‌مڕۆ له‌ کۆبوونه‌وه‌ى خۆیدا قه‌واره‌کانییان په‌سه‌ندکرد". 

له‌باره‌ى ژماره‌ى ئه‌و قه‌واره‌ سیاسییانه‌شى که‌ خۆیان بۆ به‌شدارى له‌هه‌ڵبژاردنى هه‌رێمى کوردستان  داهاتوو تۆمارکردووه‌، شۆڕش حه‌سه‌ن رایگه‌یاند "ژماره‌ى ئه‌و قه‌وارانه‌ى خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنى 30ى ئه‌یلوول تۆمارکردووه‌ ژماره‌یان 38 قه‌واره‌یه‌، هه‌روه‌ها سێ قه‌واره‌ى سیاسیش ره‌تکراونه‌ته‌وه‌". 

هه‌رله‌کۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌که‌دا ناوى قه‌واره‌ سیاسییه‌کانى تۆمارکراو له‌ کۆمیسیۆن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانى 30ى ئه‌یلول خوێنده‌وه‌ که‌پێى ئه‌م ریزبه‌ندیه‌ بووه‌ :
 
- حزبى سوسالیست دیموکراتى کوردستان. 
- پارتى دیموکراتى کوردستان. 
-پارتى کرێکاران و ره‌نجده‌رانى کوردستان. 
-قه‌واره‌ى تاکى ئه‌رمه‌ن نۆڤار سیپان غه‌ریب. 
-قه‌واره‌ى تاکى ئه‌رمه‌ن هێروانید نیسان 
-قه‌واره‌ى تاکى ئه‌رمه‌ن ئارام بۆسۆ حه‌مۆ. 
-قه‌واره‌ى ئازادی. 
- به‌ره‌ى تورکمانى عێراقی. 
-لیستى ئه‌نجوومه‌نى کلدانى سریانى ئاشووری. 
-پارتى چاکسازى تورکمانی. 
-قه‌واره‌ى دیموکراتى به‌یت نه‌هرێن. 
-قه‌واره‌ى تاکى ئه‌رمه‌ن موراد مارگلۆس. 
-قه‌واره‌ى تاکى ئه‌رمه‌ن فایک که‌مال. 
-کۆمه‌ڵى ئیسلامى کوردستان. 
-بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى کوردستان. 
-یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان. 
-لیستى هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و دادپه‌روه‌ری.
-زه‌حمه‌تکێشانى کوردستان.
-لیستى رافیده‌ین. 
-یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان. 
-بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان. 
-جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ. 
-ته‌ڤگه‌رى ئازادى کۆمه‌ڵگه‌ى کوردستان. 
-بزووتنه‌وه‌ى بروسکه‌ى تورکمانى یڵدرم. 
-لیستى تورکمانى دیموکراتی. 
-لیستى تورکمانى مه‌سیحی. 
-قه‌واره‌ى تاک ئه‌تکار هاکوپ پتروس. 
- ره‌وتى شلاما. 
-یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى دیموکراتى کوردستان. 
-لیستى تورکمانى هه‌ولێر. 
-پارتى گه‌شه‌پێدانى تورکمانی. 
-تیار المستقبل الایزیدی. 
-لیستى میلله‌ت. 
-هاوپه‌یمانى تورکمانى هه‌ولێر. 
-پارتى یه‌کێتى دیموکراتى کلدانی. 
-ئه‌نجوومه‌نى نه‌ته‌وه‌یى کلدان. 
-پارتى پارێزگارانى کوردستان. 
-ئه‌بنا النهرین.

هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌و قه‌وارانه‌شى که‌ ره‌تکراونه‌ته‌وه‌ ناوبراو  سێ هاوپه‌یمانێتى ره‌تکراونه‌ته‌وه‌ ئه‌وانیش بریتیین له‌: 
-هاوپه‌یمانى سۆرایا.
-لیستى هاوپه‌یمانى بۆ یه‌کسانى تورکمانی. 
-لیستى ئێزیدى دیموکراتی. 
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کانى کۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى سه‌باره‌ت به‌ ره‌تکردنه‌وه‌ى ئه‌و قه‌وارانه‌ش گوتى "هۆکارى ره‌تکردنه‌وه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و که‌موکورتییانه‌ى هه‌یانبوو له‌و دێکیۆمێنتانه‌ى که‌ پێویست بوو پێشکه‌شى کۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى بکه‌ن". 

سه‌باره‌ت به‌ تۆمارکردنى هاوپه‌یمانییه‌تییه‌کانیش رایگه‌یاند "له‌ 18 تا 20ى مانگ پاش په‌سه‌ندکردنى واده‌ى تانه‌ى ئه‌و قه‌وارانه‌ى ده‌یانه‌وێت تانه‌ بده‌ن له‌ ره‌تکردنه‌وه‌ى قه‌واره‌کانییان ده‌ست ده‌کرێت به‌ تۆمارکردنى هاوپه‌یمانییه‌تییه‌کان". 

شۆڕش حه‌سه‌ن له‌کۆتایى قسه‌کانیدا" له‌ سێ تا 25ى مانگى ته‌مووزى داهاتوو لیستى کاندیدانى ئه‌و قه‌واره‌ سیاسییانه‌ وه‌رده‌گرین که‌ تۆمارکراون و پێویسته‌ له‌ مانگى داهاتووه‌وه‌ لیسته‌کانییان پێشکه‌ش بکه‌ن و قه‌واره‌کان زۆرن و کاندیدان زۆر ده‌بن، بۆیه‌ پێویستى به‌ وردبینى زیاتر هه‌یه‌". 

بڕیاره‌ له‌ رۆژى 30ى ئه‌یلولى 2018 هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کورستان به‌ڕێوه‌بچێت.


زۆرترین خوێندراو