4
7 په‌رله‌مانى کوردستان دانیشتنه‌که‌ى سبه‌ى دواخست
11/6/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 11 ى حوزه‌یرانى 2018 ، په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند که‌ دانیشتنى سه‌بى بۆ کاتێکى تر دواخرا.

ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مانى کوردستان، له‌بانگهێشتنامه‌یه‌کدا داواى له‌ئه‌ندامانى کرد  ئاماده‌بن له‌ دانیشتنى ژماره‌ (1)ى ئاساییى خولى به‌هاره‌، ساڵى پێنجه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنى چواره‌مى په‌رله‌مان، له‌ کاتژمێر 10ى پێش نیوه‌ڕۆى رۆژى سێ شه‌مه‌ رێکه‌وتى 12 ى حوزه‌یرانى 2018.
 
به‌پێى راگه‌یاندنى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى کوردستان به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنى رۆژى سێ شه‌ممه‌ى ته‌یابه‌ته‌ به‌ چه‌ند برگه‌یه‌کى یاساى چاکسازى  له‌خانه‌نشین و مووچه‌و ده‌رماڵه‌ و به‌خشین و ئیمتیازاته‌کانى تر له‌هه‌رێمى کوردستان .

سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان رایگه‌یاند که‌ به‌هۆى ئاماده‌نه‌بوونى تیمى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌دانیشتنه‌که‌دا ، دانیشتنى سبه‌ى دواخرا بۆکاتێکى تر .


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group