4
7 به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود پێوشزه‌ له‌ دکتۆر به‌رهه‌م ده‌کات
11/6/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 11 ى حوزه‌یرانى 2018 به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود له‌ شوێنى حه‌وانه‌ى خۆى له‌شارى سلێمانى پێشوازى کرد له‌ به‌ڕێز دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆکى لیستى هاوپه‌یمانى دیموکراسى و دادپه‌روه‌ری.

له‌ دیدارێکدا تیشکخرایه‌ سه‌ر بارودۆخى ئێستاى هه‌رێمى کوردستان و ناوچه‌که‌ و عێراق و ئه‌و گۆرانکاریه‌ سیاسیه‌ى چاوه‌روان ده‌کرێت له‌عێراقدا روبدات به‌تایبه‌تى دواى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق .

هه‌روه‌ها  باس له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق کرا که‌له‌ 12-5 به‌ڕێوه‌چوو  که‌ناره‌زایى زۆرى لێکه‌وته‌وه‌ که‌تا هه‌نوکه‌ش نه‌گه‌یشتۆته‌ کۆتاو له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى عێراقه‌وه‌ چه‌ند بڕیارێک ده‌رکراوه‌ بۆ دوباره‌ هه‌ژمارکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان له‌رێگاى ده‌ستى و گۆرینى ئه‌ندامانى کۆمسیۆن بۆ ده‌سته‌یه‌کى دادوه‌رى بۆ پاچونه‌وه‌ به‌ئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردنسوتاندنى ژماره‌یه‌ک سندوقه‌کانى ده‌نگدان له‌به‌غدا و ئه‌و ململانێیه‌ى که‌وتۆته‌ نێوان قه‌واره‌کانه‌وه‌ .

هه‌رله‌دیداره‌که‌داباس له‌ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان کرا که‌ بڕیاره‌ له‌ماوه‌یه‌کى نزیکدا ئه‌نجامبدرێ بۆئه‌ومه‌به‌سته‌ش ئه‌و کۆڕنکاریانه‌ى که‌ دواى هه‌ڵبژاردنه‌کانى کوردستان روده‌ده‌ن گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ کرا .

هه‌رله‌دیداره‌که‌دا به‌پێویستزانرا سه‌رجه‌م حزب و لاییه‌نه‌ سیاسیه‌ کوردستانیه‌کان هه‌وڵبده‌ن بۆ رێکخستنه‌وه‌ى نێو ماڵى کوردو کارکردن بۆ به‌دیهێنانى مافه‌کانى گه‌لى کورد به‌تایبه‌تى له‌ په‌ڕله‌مانى عێراق که‌به‌یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک ڕه‌نگ داکۆکى له‌مافه‌ ڕه‌واکانى کورد بکه‌ن هه‌وڵه‌کانیان چڕبکه‌نه‌وه‌ بۆ به‌دیهێنانى سه‌رجه‌م مافه‌کانى کورد له‌چوارچێوه‌ى عێراقى فیدراڵدا .


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group