4
7 به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : هه‌ڵبژاردنى عێراق متمانه‌ به‌دیموکراسى و ده‌نگدانى له‌ناوبرد
13/6/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌دیدارێکى تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌رنیوز باس له‌پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى عێراق و دۆخى دواى هه‌ڵبژاردن ده‌کات وده‌ڵێت :" ئه‌مجاره‌ نه‌ک هه‌ر پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنیان له‌کوردستان و له‌عێراق به‌پرۆسه‌ى باش نه‌بوو به‌ڵکو کردیان به‌کاره‌ساتێک هه‌موو جیهان ئێستا له‌زوومى کامێراو مانشێتى رۆژنامه‌کانه‌وه‌ سه‌یرى ئه‌و فه‌زیحه‌ته‌ ده‌کات که‌له‌عێراق وکوردستاندا رویداوه‌  ،کارێک کراوه‌ که‌که‌س متمانه‌ى به‌دیموکراسى و ده‌نگدان و سندوق نه‌مێنێ.

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ووتى : له‌راسیتدا ئه‌وه‌ى که‌خه‌ڵکى دونیا وکورد به‌تایبه‌تى ئومێدى پێى هه‌بوو گۆڕانکارى بکرێت له‌سه‌ر سندوقه‌کانى ده‌نگدان له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بکرێت ،ئه‌مجاره‌یان هاتن ته‌کنه‌لۆژیاو عه‌قڵیه‌تى سه‌رده‌م و سندوقه‌کانى ئه‌لکترۆنى و میمۆرى و ئه‌وانه‌ ده‌نگدان کرا ووتمان به‌شکو ئه‌مجاره‌ ئه‌مه‌ خوایه‌ ته‌زویر نه‌که‌ن و یتوانین به‌و شێوه‌یه‌ هه‌ڵبژاردنه‌که‌ وه‌کو خۆى بڕوات ،به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ نه‌ک ئه‌مجاره‌ هه‌ر ته‌زه‌ویر کرا ،به‌ڵکو ئاوات ئه‌خوازین به‌ته‌زویرى پێشوو که‌کردویانه‌ چونکه‌ ته‌زویرى پێشوو که‌کردویانه‌ ده‌نگه‌کانى خۆیان زیاد ده‌کرد ،به‌ڵام ده‌نگه‌کانى تریان که‌م نه‌ده‌کرده‌وه‌ وه‌کو خۆى ئه‌مایه‌وه‌ ،یان هه‌ندێ له‌ده‌نگه‌کانى تری خه‌تیان لێده‌داو ئه‌یان سوتاند (ته‌له‌فیان ئه‌کرد) ،به‌ڵام ئه‌مجاره‌ هاتن به‌رنامه‌یه‌کیان داناوه‌ بۆ میمۆریه‌کان و کۆمپیوته‌ره‌کان و سندوقه‌کان ده‌نگه‌که‌ى تۆ ئه‌گۆڕێ‌ به‌ده‌نگى ئه‌و .

ووتیشى : ئێمه‌ پێمان وایه‌ ئه‌مجاره‌ نه‌ک هه‌ر پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنیان له‌کوردستان و له‌عێراق به‌پرۆسه‌ى باش نه‌بوو به‌ڵکو کردیان به‌کاره‌ساتێک هه‌موو جیهان ئێستا له‌زوومى کامێره‌وه‌و له‌مانشێتى رۆژنامه‌کانه‌وه‌ سه‌یرى ئه‌و فه‌زیحه‌ته‌ ده‌کات که‌له‌عێراقدا هه‌یه‌ له‌کوردستان هه‌یه‌ ،من تێناگه‌م چۆن به‌رنامه‌یان دانا و چیان کرد که‌ده‌نگى حزبێک به‌کاملى به‌رێ بۆخۆى ده‌نگى خه‌ڵکى تر به‌رێ بۆخۆى ، ئێمه‌ خۆمان ده‌نگمان داوه‌ ئه‌زانین چه‌ند ده‌نگمان هه‌یه‌و ئه‌زانین چه‌ند خه‌ڵکمان هه‌یه‌ و چیمان کردووه‌ .

هه‌روه‌ها ووتى: من پێموایه‌ کارێکى خراپ کراوه‌ ،کارێک کراوه‌ که‌که‌س متمانه‌ى به‌دیموکراسى و ده‌نگدان و سندوق و ئه‌وانه‌ نه‌مێنێ ،هه‌تا ئێستا واى لێهاتووه‌ که‌بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ رابردوو شته‌کۆنه‌کان بۆ ژماردنى ده‌ستى و باوه‌رنه‌بوون به‌ته‌کنه‌لۆژیا ،ته‌کنه‌لۆژیا بۆ خزمه‌تى مرۆڤایه‌تیه‌ نه‌ک بۆدزیکردن ،نه‌ک کێشه‌ بۆ خه‌ڵک دروست بکه‌یت ،بۆیه‌ پێموایه‌ ئه‌وانه‌شى که‌ده‌نگیان هێناوه‌ خۆیان باوه‌ڕیان به‌ده‌نگه‌کانى خۆیان نیه‌و خۆیان زۆر باش ئه‌زانن





ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group