4
7 گۆشت و خوێن چه‌ندین نه‌خۆشى مه‌ترسیدار بۆ له‌شى مرۆڤ ده‌گوازنه‌وه‌
13/6/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز









گۆشت و خوێن، ئه‌و دو ناوه‌نده‌ن که‌ میکرۆب و ڤایرۆسه‌کان به‌خێرایى ته‌شه‌نه‌ى تێدا ده‌که‌ن و له‌ڕێگه‌ى ئه‌مانیشه‌وه‌ چه‌ندین نه‌خۆشى مه‌ترسیدار بۆ له‌شى مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه‌، پزیشکه‌کانى ڤێتێرنه‌رى و ته‌ندروستى ئاماژه‌ بۆ ئه‌‌وه‌ ده‌که‌ن چه‌ند جۆرێک نه‌خۆشى هاوبه‌ش له‌نێوان مرۆڤ و ئاژه‌ڵدا هه‌یه‌ که‌ به‌ نه‌خۆشییه‌ مرۆژه‌ڵیه‌کان ناسراون. ‌چه‌ند ساڵێکه‌ گۆشتفرۆشتن له‌شه‌قام و شاڕێکان بۆته‌ دیارده‌ و گۆشته‌کانیان پشکنینیان بۆ ئه‌نجام نادرێت و‌ گومانى گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌ مه‌ترسیداره‌کانیشى لێده‌کرێت.

به‌مه‌به‌ستى بنه‌بڕکردنى دیارده‌ى گۆشتفرۆشتن له‌ شه‌قام و شاڕێکان، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌ت هه‌ڵمه‌تى ده‌ستگیرکردن و راده‌ستکردنى سه‌رپێچیکارانى به‌دادگا ده‌ستپێکردوه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رى خۆپاراستنى ته‌ندروستى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت گۆشته‌که‌‌ مه‌ترسى بۆ‌ سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ هه‌یه‌.

‌د.رزگار عه‌لی، به‌ڕیوه‌به‌رى خۆپاراستنى سلێمانى رایگه‌یاند؛ فرۆشتنى گۆشتى مۆرنه‌کراو له‌سه‌رشه‌قامه‌کان‌ له‌لایه‌ن ته‌ندروستى و ڤێتنه‌رییه‌وه‌ مۆڵه‌تى پێنه‌رداوه‌ و ئه‌و گۆشته‌شى له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان ده‌فرۆشرێت زیانى بۆته‌ندروستى هاوڵاتیان هه‌یه‌.

وتیشی؛ شاڕێکان و سه‌رشه‌قامه‌کان‌ شوێنى فرۆشتنى گۆشت نییه‌ چونکه‌ ئه‌و پیشه‌ پێویستى به‌ شوێنى گونجاوى دور له‌ تیشکى خۆر و ئامێره‌کانى ساردکردنه‌وه‌ و پاکوخاوێنى هه‌یه‌، به‌ڵام تۆز و خۆڵى شه‌قامه‌که‌ له‌سه‌ر گۆشته‌که‌ ئه‌نیشێت و پیسى ده‌کات.

هه‌روه‌ها؛ پشکنینى ته‌ندروستى بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى کارى گۆشتفرۆشتن له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان ده‌که‌ن نه‌کراوه‌، ئایا هه‌ڵگرى هیچ نه‌خۆشیه‌ک نین یاخود نه‌خۆشى ناگوازنه‌وه‌؟‌ 
بۆ سه‌لامه‌تى ته‌ندروستى هاوڵاتیان داوایان لێده‌که‌م خۆیان له‌ کڕینى ئه‌و گۆشته‌ به‌دور بگرن و له‌و شوێنه‌ نافه‌رمى و ‌ناته‌ندوستانه‌ گۆشت نه‌کڕن، چونکه‌ گومانى نه‌خۆشیه‌کانى سکچون و رشانه‌وه‌ یاخود حومه‌ى ماڵتا و نه‌خۆشیه‌‌ ترسناکانه‌ى ترى لێده‌کرێت. 

پشکنین بۆ گۆشتى سه‌رشه‌قامه‌کان ناکرێت

له‌ کوشتارگه‌کاندا پێش سه‌ربڕین له‌لایه‌ن پزیشکى ڤێتێرنه‌ریه‌وه‌‌ پشکنین بۆ ئاژه‌ڵه‌کان ده‌کرێت، دواى سه‌ربڕینیش به‌هه‌مان شێوه‌ جارێکى تر پشکنین بۆ گۆشته‌که‌یان ده‌کرێته‌وه‌،‌ پاشان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڤێتێرنه‌رى سلێمانى مۆرى ده‌کات، له‌ کاتى هه‌بونى هه‌رجۆره‌ نه‌خۆشیه‌ک ئاژه‌ڵه‌که‌ له‌ناوده‌برێت.  

د. بورهان عومه‌ر، لێپرسراوى به‌شى کوشتارگه‌کان له‌ به‌ێوه‌به‌رایه‌تى ڤێتێرنه‌رى سلێمانى وتی؛ به‌مه‌به‌ستى دڵنیا بونه‌وه‌ له‌ گه‌یاندنى گۆشتى ته‌ندروست بۆ هاوڵاتیان، له‌ کوشتارگه‌کاندا پشکنین بۆ ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ ده‌کرێت که‌ ده‌هێنرێن بۆ سه‌ربڕین، پاش دڵنیابوونه‌وه‌ له‌وه‌ى ئاژه‌ڵه‌که‌ که‌ هه‌ڵگری نه‌خۆشى نییه‌ و له‌لایه‌ن که‌سانى تایبه‌ته‌وه‌ ‌له‌ کوشتارگه‌کان سه‌رده‌بڕرێن.

هه‌روه‌ها وتی؛ له‌کاتى نه‌بونى نه‌خۆشى له‌ گۆشتى ‌ئاژه‌ڵه‌ سه‌ربڕاوه‌که‌، له‌ ساردکه‌ره‌وه‌ى کوشتارگه‌دا 12 بۆ 24 کاتژمێر ده‌مێنێته‌وه‌، پاشان گۆشته‌که‌ ره‌وانه‌ى بازاڕه‌کان ده‌کرێت.

رونیکرده‌وه‌؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى گۆشتى ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ى له‌ شه‌قامه‌کان ده‌فرۆشرێت به‌ رێکاره‌کانى پشکنینى ڤێتێرنه‌رى و ته‌ندروستى کوشتارگه‌کاندا نه‌رۆشتوه‌ و گومانى هه‌بونى نه‌خۆشییه‌ مه‌ترسیداره‌کانى (تاى خوێن به‌ربوون، کرمى ‌ناو گۆشته‌که‌ و کیسى ئاوى ‌)ى لێده‌کرێت، گۆشته‌که‌ شیاوى خواردن و به‌کارهێنان نیه‌ و پێویسته‌ ئاژه‌ڵه‌که‌ له‌ناوببرێت.

هه‌روه‌ک وتیشی؛ یه‌کێکى تر له‌ نه‌خۆشیه‌ مه‌ترسیداره‌کان هه‌بوونى مشه‌خۆره‌کانى خوێنه‌ له‌ گۆشته‌که‌دا،‌ که‌ ڕه‌نگى گۆشته‌که‌ بۆ زه‌رد ده‌گۆڕێت و له‌کاتى ده‌رکه‌وتنیدا پێویسته‌ ئاژه‌ڵه‌که‌ بسوتێنرێت.
 
لێپرسراوه‌که‌ى کوشتارگه‌کانى ڤێتێرنه‌رى سلێمانى هه‌ڕه‌شه‌ى سزادان له‌وکه‌س و شوێنانه‌ى ده‌کات سه‌رپێچى ده‌که‌ن که‌ مۆڵه‌تى کارکردنیان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کانى ڤێتنه‌رى و ته‌ندروستى وه‌رگرتوه‌ ده‌ڵێت؛ پێویسته‌ پابه‌ندى مه‌رج و رێنماییه‌کانى کارکردن بن له‌ ‌هه‌بونى گۆشتى مۆرنه‌کراو له‌ شوێنه‌که‌یاندا خاوه‌نه‌کانیان روبه‌روى سزاى قورس ده‌بنه‌وه‌.


  سه‌پێچیکاران راده‌ستى دادگا ده‌کرێن

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌ت به‌ هاوکارى لیواى یه‌کى پاراستنى سلێمانی، رۆژانه‌ ‌چاودێرى شه‌قام و شاڕێکان ده‌که‌ن و ده‌ست به‌سه‌ر گۆشتى ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌دا ده‌گرن که‌ به‌نایاسایى و به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستى و ڤێتنه‌رییه‌کان سه‌رده‌بڕدرێت و به‌ هاوڵاتیانى ده‌فرۆشن.
 
گۆران قادر، سه‌رۆکى لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کان ووتی؛ لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌‌کان که‌ نوێنه‌رى به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیه‌کانى ڤێتنه‌رى و ته‌ندروستى تێدایه‌ به‌ هاوکارى لیواى یه‌کى پاراستنى سلێمانى چاودێرى ئه‌و شه‌قام و شاڕێیانه‌ ده‌که‌ن که‌ به‌نایاسایى ئاژه‌ڵى لێ سه‌رده‌بڕرێت و به‌ هاوڵاتیانى ده‌فرۆشن.

وتیشی؛ داواکارى گشتى سه‌ربڕینى ئاژه‌ڵ و فرۆشتنى گۆشته‌که‌ى له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان به‌ تاوانى بینراو (الجریمه‌ المشهوده‌) ناوبردووه‌‌، به‌ نوسراوى فه‌رمى داواى ده‌ستگیرکردن و راده‌ستکردنى ئه‌و که‌سانه‌ى کردوه‌، له‌لایه‌ن پۆلیس و ‌دادگا بۆ گرتنه‌به‌رى رێکارى پێویست به‌رامبه‌ریان.

رایگه‌یاند؛ له‌چه‌ند رۆژى رابردودا ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌کى زۆر ئاژه‌ڵى سه‌برراودا گیراوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و پێداویستیانه‌ى له‌لایه‌ن گۆشتفرۆشه‌کانه‌وه‌ به‌کارده‌هێنرێت، گۆشته‌که‌ ره‌وانه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڤێتێرنه‌رى سلێمانى کراوه‌ بۆ له‌ناوبردنی، هه‌روه‌ها؛ رێکارى پێویست به‌رامبه‌ر به‌ خاوه‌نه‌کانیان ده‌گیرێته‌به‌ر.

سه‌رۆکى لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى داوا له‌ هاوڵاتیانى شارى سلێمانى ده‌کات؛ بۆ سه‌لامه‌تى ته‌ندروستیان ئه‌و گۆشته‌ مه‌کڕن، که‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڤێته‌نه‌رییه‌وه‌ پشکنینى بۆ نه‌کراوه‌ و له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان ده‌فرۆشرێت، له‌کاتى هه‌بونى له‌ شه‌قام و کۆڵانه‌کان له‌ڕێى ژماره‌ (07708677777)‌ یاخود تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک لاپه‌ڕه‌ى فه‌رمى (قائیمقامیه‌تى سلێمانی)ه‌وه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کان ئاگادار بکه‌نه‌وه‌.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group