4
7 په‌یامى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زانى پیرۆزه‌وه‌
14/6/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زانى پیرۆزه‌وه‌ په‌یامێکى پیرۆزبایى ئاراسته‌ى خه‌ڵکى کوردستان ده‌کات ، که‌ئه‌مه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تى :

به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زانى پیرۆزه‌وه‌ ، پیرۆزبایى له‌هه‌موو خه‌ڵکى کوردستان به‌هه‌موو چین و توێژه‌کانیه‌وه‌ ده‌که‌ین ،هیوادارین خه‌ڵکى کوردستان ئه‌و جه‌ژنه‌ به‌خێرو خۆشى به‌رنه‌ سه‌ر .

جه‌ژنى ره‌مه‌زان یه‌کخستن و ئاشتى و پێکه‌وه‌ ژیانى هه‌موو نه‌ته‌وه‌و دین و مه‌زهه‌به‌کانى دونیا یه‌ بۆیه‌ هیوادارم له‌لاى خه‌ڵکى کوردستانیش به‌هه‌مان شێوه‌ بێت له‌وجه‌ژنه‌دا که‌ رۆژى خۆشى و گه‌ردن ئازادیه‌ .

هیوادارم نه‌ک هه‌له‌رووى کۆمه‌ڵایه‌تى کارى له‌سه‌ر بکرێ به‌ڵکو له‌روى سیاسى و نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى سود له‌و جه‌ژنانه‌ وه‌ربگیرێت ،وه‌پێکه‌وه‌ هه‌موو چین و توێژه‌کانى خه‌ڵکى کوردستان یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک ره‌نگ بن و ئاشتبوه‌نه‌وه‌ى ماڵى کوردى و بێته‌ هۆکارى پێکه‌وه‌ ژیانى ئاشتیانه‌ .

هه‌رلێره‌شه‌وه‌ سڵاو و رێز بۆ گیانى پاکى شه‌هیدانى کوردستان به‌گشتى و شه‌هیدانى ده‌ستى داعش به‌تایبه‌تى و که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان ده‌نێرین و هیوادارین برینه‌کانیان ساڕێژ بێت و فرمێسکه‌کانیان بوه‌ستێته‌وه‌ .

هه‌رله‌م جه‌ژنه‌دا سڵاو رێز ده‌نێرین بۆ خه‌ڵکى کوردستان له‌هه‌رجێگه‌یه‌کى جیهاندابن و هیواى سه‌رکه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین .هیواى پێکه‌وه‌ ژیان و پێکه‌وه‌ کارکردن و یه‌کهه‌ڵوێستى میلله‌ته‌که‌مان و خه‌ڵکى کوردستان ده‌خوازین چونکه‌ له‌راستیدا  هه‌رمیلله‌تێک ونه‌ته‌وه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى  نه‌بێت ئه‌وا سه‌ربه‌خۆیى قسه‌کردن و نوسین و مه‌زهه‌بى و ئاینیشى نابێت .

بۆیه‌ هیوادارم جه‌ژنى ره‌مه‌زان جه‌ژنى خۆشى و ئاشتى و پێکه‌وه‌ ژیانى هه‌موو لایه‌ک بێت  .

دووباره‌ جه‌ژنى ره‌مه‌زان له‌سه‌رجه‌م لایه‌ک پیرۆز بێت .

شادو سه‌رکه‌وت و سه‌رفراز بن  

محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود 
14-6-2018
 


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group