عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود : هیوادارم ئه‌م جه‌ژنه‌ ببێته‌ مایه‌ى یه‌کڕیزى لایه‌نه‌کان و پته‌وترکردنى گیانى برایه‌تى

6/15/2018 2:06:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود لێپرسراوى ده‌سته‌ى کارگێڕى مه‌کته‌بى سیاسى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زانى پیرۆزه‌وه‌ په‌یامێکى پیرۆزبایى ئاراسته‌ى جه‌ماوه‌رى کوردستان و تێیدا هیواى خواست ئه‌م جه‌ژنه‌ ببێته‌ مایه‌ى یه‌کڕیزى لایه‌نه‌کان و پته‌وترکردنى گیانى برایه‌تى ،ئه‌مه‌ده‌قه‌که‌یه‌تى :


به‌ناوى خوداى گه‌وره‌ى میهره‌بان


به‌بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زانى پیرۆزه‌وه‌ جوانترین پیرۆزبایى له‌ سه‌رجه‌م خه‌ڵکى کوردستان ده‌که‌م به‌تایبه‌تى پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کان و که‌سوکارى شه‌هیدان و هه‌موو ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان .

له‌خواى گه‌وره‌ داواکارم ڕۆژو و تاعه‌تى مانگى ڕه‌مه‌زانى پیرۆزى له‌ هه‌موومان قبوڵکردبێت .

هیوادارم ئه‌م جه‌ژنه‌ ببێته‌ مایه‌ى یه‌کڕیزى لایه‌نه‌کان و پته‌وترکردنى گیانى برایه‌تى و به‌رده‌وامى ئارامى و ده‌سته‌به‌رى خۆشگوزه‌رانى بۆ هه‌موو هاوڵاتیانى کوردستان

دووباره‌ جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان له‌ هه‌موو لایه‌ک پیرۆزبێت و هه‌موو ڕۆژێکتان خۆشى و شادى بێت




عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود 
14-6-2018


زۆرترین خوێندراو