4
7 له‌سلێمانى ده‌رمانخانه‌یه‌ک داخرا
9/7/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








به‌هۆى پابه‌ندنه‌بون به‌ مه‌رجه‌کانى کارکردنى سیستمى ته‌ندروستی، ده‌رمانخانه‌یه‌ک له‌ سلێمانى داده‌خرێت و نوێنه‌رى ته‌ندروستى داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌کات له‌کاتى هه‌بونى ده‌رمانى خراپدا لیژنه‌هاوبه‌شه‌کان ئاگادار بکه‌نه‌وه‌.

ئازاد نه‌بی، نوێنه‌رى ته‌ندروستى له‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى رایگه‌یاند؛ به‌هۆى پابه‌ند نه‌بونى به‌ مه‌رج و رێنماییه‌کان کارنه‌کردن به‌‌ سیستمى ته‌ندروستی، ده‌رمانخانه‌ى (هایما) له‌ گه‌ڕه‌کى سه‌روه‌رى شارى سلێمانى داده‌خرێت.

وتیشی؛ له‌کاتى سه‌ردان و پشکنینى لیژنه‌ى هاوبه‌شى ته‌ندروستى بۆ ده‌رمانخانه‌ى هایما، ده‌رکه‌وتووه‌ بڕێکى زۆر ده‌رمانى ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌ شوێنه‌که‌یدا هه‌یه‌ و خاوه‌نه‌که‌شى پسپۆڕى له‌بوارى ده‌رمانسازیدا نییه‌‌ که‌ مه‌ترسى پێدانى ده‌رمانى هه‌ڵه‌ به‌‌ نه‌خۆشى لێده‌کرێت، هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌ى رێنماییه‌کانى کارکردنه‌ له‌ ده‌رمانخانه‌کاندا.

راشیگه‌یاند؛ خاوه‌نه‌که‌ى به‌نیازبووه‌ ده‌رمانه‌ به‌سه‌رچوه‌کان به‌سه‌ر هاوڵاتیانى شارى سلێمانى و گه‌ڕه‌که‌که‌ ساخ بکاته‌وه‌ به‌بێ ره‌چاوکردنى زیانى ده‌رمانه‌که‌ بۆسه‌ر ته‌ندروستى نه‌خۆشه‌کان.

هه‌ره‌ک وتیشی؛ به‌فه‌رمانى قائیمقامى سلێمانى و له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانه‌وه‌ ده‌رمانخانه‌که‌ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌که‌شى کارڕاى پێویستى به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.

نوێنه‌ره‌که‌ى ته‌ندروستى له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کان داواى له‌ هاوڵاتیان کرد، له‌کاتى کڕینى ده‌رمان سه‌رنج بده‌ن له‌‌ به‌روارى دروستکردن و به‌سه‌رچونه‌که‌ی، له‌کاتى هه‌بونى ده‌رمانی به‌سه‌رچودا لیژنه‌هاوبه‌شه‌کانى لێ ئاگادار بکه‌نه‌وه‌. 



ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group