4
7 چه‌ند ماده‌یه‌کى دیکه‌ى پڕۆژه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان په‌سند کران
10/7/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








کاتژمێر 11ى پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ  10 ى ته‌موزى 2018، په‌رله‌مانى کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تیى دکتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینکی، جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان و  سکرتێرى په‌رله‌مان، دانیشتنى ژماره‌ (5)ى ئاساییى خولى به‌هاره‌، ساڵى پێنجه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنى چواره‌مى ئه‌نجامدا.

سه‌ره‌تا جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مان، به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنه‌که‌ى خوێنده‌وه‌ که‌ له‌سێ خاڵ پێکهاتبوو، خاڵى یه‌که‌م بریتى بوو له‌ ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامى په‌رله‌مان به‌ڕێز (رابوون تۆفیق مه‌عروف) له‌ ئه‌ندامییه‌تى په‌رله‌مان به‌پێى خاڵى 1/بڕگه‌ى ب/ ماده‌ى 30 له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌موارکراو، که‌ به‌ نووسراوى فه‌رمى پێشکه‌شى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مانى کردووه‌، خاڵى دووه‌میش بریتى بوو له‌ خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌مى پڕۆژه‌ یاساکانى (هه‌موارى سێًیه‌مى یاساى به‌کرێدانى خانووبه‌ره‌ ژماره‌ (87)ى ساڵى 1979ى هه‌موارکراو له‌ هه‌رێمى کوردستان-عێراق، هه‌ڵپه‌ساردنى دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێم)، به‌پێى ماده‌ى (71) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌موارکراو، خاڵى سێیه‌م و کۆتایى به‌رنامه‌ى کاریش بریتى بوو له‌ گفتوگۆکردنى پڕۆژه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان، که‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ى کاتى بۆ پێداچوونه‌وه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ ئاماده‌کراوه‌، به‌پێى بڕیارى ژماره‌ (26)ى ساڵى 2014 و بڕگه‌ى (8) له‌ مادده‌ى (په‌نجاو شه‌شه‌م)ى یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌موارکراو و پاڵپشت به‌ مادده‌ى (94)ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌موارکراو. 

پاشان له‌لایه‌ن خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سکرتێرى په‌رله‌مان، پوخته‌ى کۆنووسى دانیشتنى پێشووى په‌رله‌مان خوێندرایه‌وه‌، هه‌روه‌ها ناوى ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى په‌رله‌مانیش خوێندرایه‌وه‌ که‌ له‌دانیشتنى پێشوو مۆڵه‌ت بوون یاخود ئاماده‌ى دانیشتنه‌که‌ نه‌بوون و ناوى ئه‌و ئه‌ندامانه‌شى که‌ بۆ دانیشتنى ئه‌مڕۆ مۆڵه‌تیان وه‌رگرتبوو خوێندرایه‌وه‌.

به‌پێى خاڵى یه‌که‌مى به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنه‌که‌ له‌لایه‌ن جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌قى داواکاریى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌که‌ى په‌رله‌مانتار (رابوون مه‌عروف) له‌ ئه‌ندامییه‌تیى په‌رله‌مان خوێندرایه‌وه‌ و خرایه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ و به‌کۆى ده‌نگ په‌سند کرا.
 
به‌پێى خاڵى دووه‌مى به‌رنامه‌ى کاریش له‌لایه‌ن لیژنه‌ى کاروبارى یاساییه‌وه‌ خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌م بۆ پڕۆژه‌ یاساکانى (هه‌موارى سێًیه‌مى یاساى به‌کرێدانى خانووبه‌ره‌ ژماره‌ (87)ى ساڵى 1979ى هه‌موارکراو له‌ هه‌رێمى کوردستان-عێراق، هه‌ڵپه‌ساردنى دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێم) کران و ئاراسته‌ى لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان و ئه‌ندامانى په‌رله‌مان کران بۆ ئه‌نجامدانى رێکاره‌ یاساییه‌کانى و به‌هۆى گرنگیى پڕۆژه‌ یاساکانیشه‌وه‌ پێشنیازکرا که‌ سیفه‌ى ئیستیعجالیان پێبدرێت و دواى خستنه‌ ده‌نگدانیانه‌وه‌ به‌جیا پێشنیازه‌که‌ په‌سندکرا. 
سه‌باره‌ت به‌خاڵى سێیه‌م و کۆتایى به‌رنامه‌ى کاریش که‌ بریتى بوو له‌ گفتوگۆکردنى پڕۆژه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان، که‌ له‌دانیشتنه‌کانى پێشووى په‌رله‌مان چه‌ندین ماده‌ له‌ په‌یڕه‌وه‌که‌ دواى گفتوگۆگردنى  له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى په‌رله‌مانه‌وه‌ په‌سندکراون و له‌ دانیشتنى ئه‌مڕۆشدا به‌شى حه‌فته‌مى پڕۆژه‌ په‌یڕه‌وه‌که‌ که‌ تایبه‌ت بوو به‌چاودێریکردن و پرسیارکردن و مه‌رجه‌کانى پرسیارى نووسراو و پرسیارى زاره‌کى و چۆنیه‌تیى خستنه‌ڕووى بابه‌تێکى گشتى بۆ گفتوگۆ و پرساندن، که‌ له‌دانیشتنى پێشوودا له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى په‌رله‌مان گفتوگۆ له‌سه‌ر ماده‌ و بڕگه‌گانى کران و چه‌ندین پێشنیاز و سه‌رنج و تێبینیى له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى په‌رله‌مان خرانه‌ روو و دواى سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن لیژنه‌ى کاتى بۆ پێداچوونه‌وه‌ى په‌یڕه‌و و لێکدانى هه‌ندێ ماده‌ و لابردنى چه‌ند ماده‌یه‌ک به‌ده‌نگدان، 12 ماده‌ى دیکه‌ى له‌ پڕۆژه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان په‌سند کران


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group