4
7 دیندار زێباری: چه‌ند لیژنه‌ و هۆبه‌ى لێکۆڵینه‌وه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بازرگانى کردن به‌مرۆڤ دانراوه‌
10/7/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







رێکخه‌رى راسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌ حکومه‌تى هه‌رێم له‌ وه‌ڵامى راپۆرتى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا: چه‌ند لیژنه‌ى لاوه‌کى و هۆبه‌ى لێکۆڵینه‌وه‌ و دادوه‌رى تایبه‌ت دانراوه‌  بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بازرگانى کردن به‌ مرۆڤ .

له‌مانگى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵدا وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا راپۆرتێکى له‌ژێر ناوى "بازرگانى کردن به‌ مرۆڤ" بۆ ساڵى 2018 بڵاوکرده‌وه‌. ئه‌م راپۆرته‌ جه‌ختى خستووه‌ته‌ سه‌ر بابه‌تى بازرگانى کردن به‌ مرۆڤ له‌ سه‌رانسه‌رى جیهان، هه‌رێمى کوردستانیش یه‌کێکه‌ له‌و شوێنانه‌ى له‌م راپۆرته‌دا باسى له‌سه‌ر کراوه‌. له‌م راپۆرته‌دا چه‌ندین تۆمه‌ت دراوه‌ته‌ پاڵ حکومه‌تى هه‌رێم به‌وه‌ى که‌مته‌رخه‌مه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ژیانى مرۆڤه‌کان، یاسایه‌کینییه‌ و په‌یڕه‌وى هیچ یاسایه‌ک ناکات بۆ رێگرى کردن له‌ بازرگانى کردن به‌ مرۆڤه‌وه‌، به‌دواداچوون لێپێچینه‌وه‌ بۆ هیچ تاوانێک یان ده‌ستدرێژیه‌ک ناکات ئه‌گه‌ر قوربانییه‌که‌ پێداگر نه‌بێت و سکاڵا تۆمار نه‌کات، ژیانى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێم له‌ ژێێ‌ هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌دایه‌ که‌ بازرگانیان پێوه‌ بکرێت،له‌شفرۆشیان پێبکرێت و منداڵه‌کانیان ناچار به‌ سواڵکردن بکرێن، مافى کرێکارانى بیانى پارێزراو نییه‌، حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ک پێویست خزمه‌تى ئه‌و که‌سانه‌ى نه‌کردووه‌ بونه‌ته‌ قوربانى بازرگانى کردن به‌ مرۆڤ،بگره‌ هێزه‌کانى ئاسایش و به‌رپرسانى هه‌ندێک له‌ که‌مپه‌کان خۆیان هاوکارن بۆ ئه‌وه‌ى بازرگانى به‌ مرۆڤه‌وه‌ بکرێت و .. هتد. 

د. دیندار زێباری، رێکخه‌رى راسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌ حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند "حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌و راپۆرتانه‌ى که‌ له‌ لایه‌نه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌رده‌چن سه‌باره‌ت به‌ هه‌رێمى کوردستان به‌ هه‌ند وه‌رده‌گرێت به‌تایبه‌تى ئه‌گه‌ر ناوه‌ڕۆکى راپۆرته‌کان بابه‌تى بن و ببنه‌ هۆکارى به‌دواداچوونى ورد به‌ ره‌وشى مافه‌کانى مرۆڤ و حوکمڕانى له‌ هه‌رێمى کوردستان، له‌ هه‌مان کاتدا روونکردنه‌وه‌ و وه‌ڵامى پێویستمان هه‌بووه‌ و ده‌بێت بۆ ئه‌و تۆمه‌ت، ره‌خنه‌، گله‌یى و تێبینیانه‌ى ئاراسته‌ى هه‌رێم ده‌کرێن و به‌دواداچوونى ته‌واو بۆ بابه‌ته‌کان ده‌که‌ین، به‌ڵام هه‌ندێک له‌و تۆمه‌تانه‌ ئاراسته‌ى حکومه‌ت ده‌کرێن بێ بنه‌مان و هیچ سه‌رچاوه‌ و به‌ڵگه‌یه‌کى ئه‌وتۆ نییه‌ بۆ پشتڕاست کردنه‌وه‌ى تۆمه‌ته‌کان. له‌م راپۆرته‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ کراوه‌ حکومه‌تى هه‌رێم یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بازرگانى به‌ مرۆڤ جێبه‌جێ ناکات، ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بازرگانى کردن به‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێم یاساى ژماره‌ (111)ى ساڵى 1969، سزاکانى عێراقى جێبه‌جێ ده‌کرێت و له‌ عێراقدا به‌پێى یاساى بازرگانى کردن به‌ مرۆڤ ژماره‌ 28ى ساڵى 2012  کارى پێ ده‌کرێت و ئه‌و که‌سانه‌ى بازرگانى به‌ مرۆڤه‌وه‌ بکه‌ن به‌پێى یاسا لێکۆلینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت و سزا ده‌درێن". له‌ لایه‌کى تره‌وه‌ ئه‌و ئافره‌ت و منداڵانه‌ى که‌  مه‌ترسییان له‌سه‌ره‌ به‌تایبه‌تى له‌رووى توندوتیژى سێکسى و جێندره‌ى له‌ که‌مپه‌کاندا بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى که‌یسه‌کانیان و چاودێرى کردنیان و پێدانى خزمه‌تگوزارى رێکخراوه‌ تایبه‌تمه‌نده‌کان ڕێگه‌یان پێده‌درێت بچنه‌ ناو سه‌نته‌رى وه‌رگرتن له‌ که‌مپه‌کان پاش حه‌واڵه‌کردنى که‌یسه‌کان.

له‌لایه‌کى تره‌وه‌ به‌پێى فه‌رمانى وه‌زارى ژماره‌ (9386 له‌ 31-5-2016) لیژنه‌ى لاوه‌کى پێکهێنراوه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بازرگانى کردن به‌ مرۆڤ له‌ پارێزگاکانى (هه‌ولێر، دهۆک، سلێمانی). هه‌روه‌ها بڕیاردراوه‌ له‌سه‌ر دانانى دادوه‌ر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بازرگانیکردن به‌ مرۆڤ به‌ نووسراوى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى ژماره‌ (1748 له‌ 15-12-2016)، به‌پێى ئه‌و فه‌رمانه‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆ هۆبه‌ى لێکۆڵینه‌وه‌ى تایبه‌ت به‌ بازرگانیکردن به‌ مرۆڤ پێکهێناوه‌. 
له‌ درێژه‌ى قسه‌کانیدا سه‌باره‌ت به‌ که‌مته‌رخه‌مى حکومه‌ت بۆ هاوکارى و دابین کردنى خزمه‌تگوزارى بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى رووبه‌رووى توندوتیژى ده‌بنه‌وه‌ دیندار زێبارى گوتی" ده‌شێت زۆرى ژماره‌ى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران، خراپى ره‌وشى ئابوورى و به‌رده‌وامى قه‌یرانه‌کانى هه‌رێمى کوردستان، هه‌روه‌ها نه‌بوونى هاوکارى ده‌ره‌کى هۆکار بووبێت بۆ ئه‌وه‌ى نه‌توانین وه‌ک پێویست خزمه‌تى قوربانیانى توندوتیژى و ئه‌وکه‌سانه‌ بکرێت به‌ڵام ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت که‌ حکومه‌تى هه‌رێم کارى جددى نه‌کردووه‌ بۆ پاراستنى ژیانى مرۆڤ و رێگریکردن له‌ بازرگانى کردن به‌ مرۆڤه‌وه‌. سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشى ئافره‌تان له‌ که‌مپه‌کانى ئاواره‌کان به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌کان چه‌ند هه‌نگاوێکمان ناوه‌ له‌وانه‌ له‌ ڕێگاى پرۆتۆکۆلى بڕیارى (1325) رووبه‌رووى ئه‌و توندوتیژیانه‌ ده‌بینه‌وه‌ که‌ له‌ که‌مپى ئاواره‌کان به‌رامبه‌ر به‌ ئافره‌تان ئه‌نجامده‌درێن لێره‌دا وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ رێگاى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژى ئافره‌تان له‌ هه‌موو که‌مپه‌کاندا بنکه‌یه‌کیان دامه‌زراندووه‌، به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ى له‌ ده‌ره‌وه‌ى که‌مپه‌کان ده‌ژین مۆبایل تیمیان دامه‌زاندووه‌ که‌ به‌رده‌وام له‌ کارکردن و به‌دواداچووندان، هه‌روه‌ها چه‌ند سه‌نته‌رێکى تایبه‌تمه‌ند به‌ پرسه‌کانى ئافره‌تان له‌ هه‌ندێک که‌مپ به‌ هاوبه‌شى رێکخراوه‌کان و حکومه‌تدا دامه‌زراون".

رێکخه‌رى راسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان سه‌باره‌ت به‌ رێکارى هێنانى کرێکارى بیانى بۆ هه‌رێمى کوردستان و ده‌سته‌به‌رکردنى مافه‌کانیان گوتى "به‌پێى ڕێنمایى ژماره‌ 2ى ساڵى2015که‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى کار ده‌رچووه‌، هه‌ر کۆمپانیایه‌ک کرێکارى بیانى بهێنێت و کارى بۆ دابین بکات کۆمه‌ڵێک پابه‌ندبوونى له‌سه‌ره‌ ده‌بێت بۆ هه‌ڵسوکه‌وت کردن له‌گه‌ڵ کرێکار په‌یڕه‌ویان بکات، هه‌ر کۆمپانیایه‌ک پێشێلکارى له‌ ڕێنماییه‌کان بکات ئه‌وا له‌لایه‌ن لیژنه‌ى به‌ دواداچونى کێشه‌ى کرێکارى بیانى که‌ له‌ هه‌موو پارێزگاکان هه‌یه‌ و دوو لیژنه‌ى باڵاش له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى هه‌یه‌ به‌دواداچوون ده‌کرێ و به‌پێى یاسا لێپرسینه‌وه‌ ده‌کرێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تا ئێستا چه‌ندین کۆمپانیا کاریان ڕاگیراوه‌ یاخود خراونه‌ لیستى ره‌شه‌وه‌ له‌سه‌ر پێشێل کردنى مافى کرێکاران".

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا مرۆڤ تێبینى و سه‌رنجیان هه‌بووه‌ ده‌رباره‌ى مامه‌ڵه‌کردنى ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم به‌رامبه‌ر به‌ ئاواره‌ و په‌نابه‌ران به‌تایبه‌تى له‌ بوارى ئاسایش و رێکخستنى که‌مپه‌کانه‌وه‌، هه‌روه‌ها هاوکارى کردنى بانده‌کانى بازرگانى به‌ مرۆڤ بۆ ده‌ستراگه‌شتن به‌ که‌مپى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران. زێبارى رایگه‌یاند ناکرێت تۆمه‌تى له‌م شێوه‌یه‌ بدرێته‌ پاڵ هێزه‌کانى ئاسایشى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌گه‌ر هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیان نه‌بێت چوونکه‌ له‌ رابردوودا تۆمه‌تى هاوشێوه‌ دراوه‌ته‌ پاڵ هێزه‌کانى ئاسایش و پاش سه‌ردانى که‌مپه‌کان بۆمان ده‌رکه‌وتووه‌ تۆمه‌ته‌کان گشتگیر بوون".

له‌ کۆتایى قسه‌کانیدا رێکخه‌رى راسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان رایگه‌یاند "پاش بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م راپۆرته‌ له‌ رێگاى نێتوۆرکى تایبه‌تى حکومى ده‌ستمان کردووه‌ به‌ دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى که‌ ئاراسته‌ى دام و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان پاشان له‌ راپۆرتێکى تێر و ته‌سه‌ل روونکردنه‌وه‌ى ته‌واو بڕو ده‌که‌ینه‌وه‌. 


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group