4
7 سلێمانی.. کار بۆ بنه‌بڕکردنى دیارده‌ى سواڵکردن ده‌کرێت
10/7/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








له‌ سلێمانى به‌ هه‌ماهه‌نگى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان و به‌ به‌رنامه‌یه‌کى تۆکمه‌وه‌ کار بۆ نه‌هێشتنى دیارده‌ى سواڵکردن به‌ منداڵاى خوار 18 ساڵ ده‌کرێت، قائیمقامى سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت ته‌نها رێژه‌ى له‌سه‌دا پێنج ئه‌و مناڵانه‌ى سواڵ ده‌که‌ن خه‌ڵکى سلێمانین.

ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 10 ى ته‌موزى 2018،  ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامى سلێمانى له‌ دیوانى قائیمقامییه‌ت له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى هه‌ریه‌ک له‌ ( داواکارى گشتی، دادوه‌رى نه‌وجه‌وانان ، یه‌کێتى زانایانى ئاینی، ئاسایشى سلێمانی، پۆلیسى نه‌وجه‌وانان، رێکخراوى منداڵپارێز، چاودێرى کۆمه‌ڵایه‌تی) کۆبوویه‌وه‌.

لایه‌نه‌ به‌شداربووه‌کانى کۆبوونه‌وه‌که‌ به‌چرى گفتوگۆیانکرد له‌باره‌ى دانانى چه‌ند میکانیزمێکى گونجاو بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى دیارده‌ى ئیشکردن و سواڵکردن به‌ منداڵانى نه‌وجه‌وان چۆنییه‌تى کۆنترۆڵکردنى ئه‌و دیارده‌یه‌ ، پاشان ئاوات محه‌مه‌د ناوه‌رۆک و بریارى کۆبوونه‌وه‌که‌ى له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا خسته‌ روو و رایگه‌یاند: له‌ ماوه‌ى 6 مانگى رابردوودا له‌ لایه‌ن پۆلیسى نه‌وجه‌وانان و دادوه‌رى گشتى و مناڵپارێزه‌وه‌ 235 منداڵ به‌هۆى سواڵکردنه‌وه‌ گیراون، بۆ زاڵبوونیش به‌سه‌ر ئه‌و دیارده‌یه‌، بریاردراوه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگیکردن له‌گه‌ڵ رێکخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و رێکخراوه‌ ناوخۆییه‌کان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان له‌داهاتوودا کۆبوونه‌وه‌یه‌ک ئه‌نجامبدرێت بۆ دانانى به‌رنامه‌یه‌کى توندوتوڵ و گونجاو که‌ بتوانێت رێگرى بکات له‌ زۆربوونى ئه‌و دیارده‌یه‌. 

له‌ به‌شێکى ترى گۆنگره‌که‌دا قائیمقامى سلێمانى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد که‌ رێژه‌ى ئه‌و منداڵانه‌ى له‌ فولکه‌ و شه‌قام و شوێنه‌ گشتییه‌کاندا سوڵده‌که‌ن ته‌نها  5% ى خه‌ڵکى سلێمانین و رێژه‌ى 95% ئاواره‌ن و خه‌ڵکى شاره‌کانى ترى عیراقن ، ووتیشى هه‌موو هه‌وڵێک ئه‌ده‌ین بۆنه‌هێستن و که‌مکردنه‌وه‌ى ئه‌و دیارده‌یه‌.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group