پۆلیسى دارستان 9 سه‌رپێچیکار ده‌ستگیرده‌کات

7/10/2018 2:00:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








پۆلیسى دارستان 9 سه‌رپێچیکار له‌سنوره‌کانى ( پێنجوێن و قه‌ره‌داغ ) له‌سه‌ر دیارده‌کانى ڕاوکردنى ماسى و ئاژه‌ڵ و زیاده‌ڕۆى ده‌ستگیرده‌کات .

ئه‌و سروشته‌ جوانه‌ى ژیان تیایدا مافى هه‌موانه‌ ، جێگه‌ى داخه‌ تائێستاش هه‌ندێک هاووڵاتى بێگوێدانه‌ مافى گشتى و ته‌نها له‌پێناو ئاره‌زویه‌کى تایبه‌تیدا و به‌بیانوى جیاواز و چه‌ندین شێواز ده‌بنه‌ هۆکارى تێکدانى سیماى سروشت و ژینگه‌یى کوردستان ... جێگه‌ى خۆشحاڵیشه‌ هه‌موو ئه‌و سه‌رپێچیکارانه‌ى ده‌بنه‌ هۆکارى زیان گه‌یاندن به‌سامانى سروشتى و ژینگه‌ى کوردستان له‌ لایه‌ن مه‌فره‌زه‌کانى پۆلیسى دارستان ده‌ستگیرده‌کرێن و ڕووبه‌ڕوى دادگاده‌کرێنه‌وه‌ . .

له‌و باره‌یه‌وه‌ عه‌قید هێمن کمرخانبه‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى دارستان وژینگه‌ى سلێمانى ڕایگه‌یاند: پارێزگاریکردن له‌سروشت و ژینگه‌یى کوردستان ئه‌رکى سه‌ره‌کى و له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانمانه‌ و له‌و پێناوه‌شدا هه‌موو تواناو هه‌وڵه‌کانى خۆمان ده‌خه‌ینه‌کار و هه‌ر هاووڵاتیه‌ک سه‌رپێچى له‌ ڕێنماییه‌کانمان بکات ده‌ستگیرده‌کرێت و ڕووبه‌ڕوى دادگا ده‌کرێته‌وه‌ و هه‌ر له‌ چوار چێوه‌یه‌شدا و ته‌نها له‌ ماوه‌ى (72) کاتژمێرى ڕابردوودا مه‌فره‌زه‌کانمان توانیویانه‌ (9) نۆ سه‌رپێچیکار له‌ سنوره‌کانى ( پێنجوێن و قه‌ره‌داغ ) له‌سه‌ر دیارده‌کانى ڕاوکردنى ماسى و ئاژه‌ڵ و زیاده‌ڕۆى ده‌ستگیربکرێت و هاوکات ده‌ست به‌سه‌ر (1) چه‌کى جۆرى تاپڕو (3) فیشه‌کى تاپڕو (1) مۆلیده‌ کاره‌بایدا بگیرێت په‌ڕاوى لێکۆڵینه‌وه‌یان بۆ کرانه‌وه‌ و ره‌وانه‌ى دادگا کراون .

عه‌قید  هێمن جارێکى تر په‌یامى ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م هاووڵاتیان کرده‌وه‌ که‌پابه‌ندبن به‌ڕێنمایه‌کانى پۆلیسى دارستان وژینگه‌ى سلێمانى ،وه‌ پارێزگارى له‌سامانى سروشتى وژینگه‌ى کوردستان بکه‌ن .
                                                         


زۆرترین خوێندراو