4
7 نێچیرڤان بارزانی: کۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانى هۆڵه‌ندا سه‌رکه‌وتوو بوو
10/7/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







دواى کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ مارک ڕۆته‌ سه‌رۆک وه‌زیرانى هۆڵه‌ندا، نێچیرڤان بارزانى له‌ لێدوانێکى ڕۆژنامه‌وانیدا باسى له‌ ناوه‌ڕۆکى کۆبوونه‌وه‌که‌ و سه‌ردانیان بۆ تورکیا و هۆکارى دواخستنى سه‌ردانیان بۆ به‌لجیکا کرد.

سه‌ره‌تا باسى ناوه‌ڕۆکى کۆبوونه‌وه‌که‌ى کرد و ووتی: "کۆبوونه‌وه‌که‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانى هۆڵه‌ندا باش بوو، له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا سوپاسى هۆڵه‌ندامان کرد بۆ ئه‌و هه‌موو هاوکارییانه‌ى که‌ کردوویه‌تى له‌ شه‌ڕى دژى داعشدا و هه‌روه‌ها ئه‌و هاوکارییانه‌ى که‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ کردوویه‌تی، سوپاسیشمان کردن بۆ ڕۆڵیان له‌ یارمه‌تیدانى ئه‌وانه‌ى که‌ له‌ سووریا و شوێنه‌کانى دیکه‌ى عێراقه‌وه‌ ئاواره‌ و په‌نابه‌ر بوون له‌ هه‌رێمى کوردستان، جه‌ختیشمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ له‌ داهاتوودا په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوانمان له‌ هه‌موو ڕوویه‌که‌وه‌ په‌ره‌ى پێبده‌ین به‌تایبه‌تى له‌ڕووى ئابوورییه‌وه‌. به‌ شێوه‌یه‌کى گشتى کۆبوونه‌وه‌یه‌کى باش بوو".

نێچیرڤان بارزانى ئاشکراى کرد "ئه‌مه‌ یه‌که‌م جارمه‌ دێم بۆ بینینى سه‌رۆک وه‌زیرانى هۆڵه‌ندا، پێموایه‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ به‌ شێوه‌یه‌که‌ که‌ سه‌ره‌تایه‌ک ده‌بێت بۆ هاوکاریى زیاترى دوولایه‌نه‌ى نێوان هه‌رێمى کوردستان و هۆڵه‌ندا و عێراق به‌ شێوه‌یه‌کى گشتی".

دواتر له‌ وه‌ڵامى پرسیارێکدا سه‌باره‌ت به‌ پرۆگرامى هۆڵه‌ندا بۆ ئاوه‌ندانکردنه‌وه‌ى ناوچه‌ زیانلێکه‌وتووه‌کانى شه‌ڕى دژى داعش، ڕایگه‌یاند "ئه‌وان پرۆگرامى خۆیان هه‌یه‌ و ڕێکخراوه‌کانى هۆڵه‌ندى له‌ عێراق و هه‌رێمى کوردستان کارى زۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ن و خه‌ریکن به‌رنامه‌ى خۆیان جێبه‌جێ ده‌که‌ن".

نێچیرڤان بارزانی سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانیان بۆ تورکیا ووتى :"سه‌ردانمان بۆ تورکیا باش بوو، سه‌ردانى ئێمه‌ بۆ تورکیا زیاتر بۆ به‌شدارى بوو له‌ ڕێوڕه‌سمى ده‌ستبه‌کاربوونى به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆمارى تورکیا و هه‌ر له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا ده‌رفه‌ت هه‌بوو که‌ قسه‌ى له‌گه‌ڵ بکه‌ین، ئێمه‌ پێمانوایه‌ سه‌ردانمان بۆ تورکیا سه‌ره‌تایه‌کى نوێیه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و تورکیا، دواى ڕووداوه‌کانى ساڵى ڕابردوو ئه‌مه‌ یه‌که‌م جاره‌ به‌ شێوه‌یه‌کى فه‌رمى سه‌ردانى تورکیا بکه‌م و به‌ بڕواى من سه‌ردانه‌که‌ زۆر باش بوو و به‌ باشییش به‌ڕێوه‌چوو".

سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانى بۆ وڵاتى به‌لجیکا که‌ بڕیار بوو دوێنێ دووشه‌ممه‌ 9-7-2018 ئه‌نجامى بدات، نێچیرڤان بارزانى ئاشکراى کرد "سه‌ردانمان بۆ به‌لجیکا به‌هۆى سه‌ردانى تورکیاوه‌ دواکه‌وت که‌ له‌ هه‌مان کاتدا بوو، بۆ هه‌رێمى کوردستان زۆر گرنگ بوو به‌شدارى له‌ ڕێوڕه‌سمى ده‌ستبه‌کاربوونى سه‌رکۆمارى تورکیا بکه‌ین و پێموایه‌  له‌لایه‌ن برۆکسلیشه‌وه‌ تێگه‌یشتن بۆ ئه‌مه‌ هه‌یه‌. جارێکى دیکه‌ له‌گه‌ڵ نووسینگه‌ى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ بروکسل ده‌ست به‌ په‌یوه‌ندى ده‌که‌ین بزانین که‌ى ده‌توانین ئه‌م دیداره‌ ڕێکبخه‌ین و جارێکى دیکه‌ بێینه‌ به‌لجیکا".



ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group