4
7 سلێمانی... ده‌ست به‌سه‌ر ماتۆڕسکیله‌ بێسه‌ره‌تاکاندا ده‌گیرێت
11/7/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








بڕیار درا ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوى ئه‌و ماتۆرسکیلانه‌دا بگیرێت که‌ سه‌ره‌تایان نییه‌ و به‌ رێگاى قاچاخ هاورده‌ کراون، یاخود ده‌بنه‌ هۆى پیسکردنى ژینگه‌.

له‌ درێژه‌ى ئه‌و زنجیره‌ کۆبونه‌وانه‌دا که‌ به‌ سه‌رپه‌رشتى قائیمقامى سلێمانى به‌ڕێوه‌ده‌چێت بۆ رێکخستنى شار و بنه‌بڕکردنى دیارده‌ نه‌خوازراوه‌کان، ئه‌مرۆ 11-7-2018 له‌ دیوانى قائیمقامیه‌ت، ئاوات محه‌مه‌د- قائیمقامى قه‌زاى مه‌ڵبه‌ندى سلێمانى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى هاتووچۆى سلێمانى و گومرگ و چاودێرى بازرگانى و نه‌هێشتنى تاوان و ژورى بازرگانى و ژینگه‌ و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کاندا کۆبووه‌وه‌ بۆ گفتوگۆکردن له‌باره‌ى رێکخستنى مامه‌ڵه‌ و به‌کارهێنانى ماتۆر سکیل و لێکۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌کانیان. ئاماژه‌ به‌وه‌کرا دیارده‌ى به‌کارهێنانى ماتۆرسکیل به‌ شێوه‌یه‌کى نایاسایى بووه‌ به‌ هۆى زۆربوونى روداوه‌کانى هاتوچۆ و زیادبوونى رێژه‌ى تاوانه‌کان، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕاى بێزارى و گله‌یى زۆرى هاوڵاتیان به‌وه‌ى که‌ به‌ شێوه‌یه‌کى نه‌شیاو له‌ گه‌ڕه‌ک و کۆڵانه‌کاندا هاتوچۆ به‌و ماتۆڕسکیلانه‌ ده‌کرێت.

له‌ کۆتایى کۆبونه‌وه‌که‌دا چه‌ند بڕارێک درا، له‌وانه‌:

1- داخستنى ته‌واوى ئه‌و پێشانگایانه‌ى ماتۆڕسکیل که‌ مۆڵه‌تى کارکردنیان نییه‌.
2- ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنى ته‌واوى ئه‌و ماتۆڕسکیلانه‌ى که‌ پێشتر چه‌ند جارێک ئاگادارکرابوونه‌وه‌ و هیچ سه‌ره‌تایه‌کیان نییه‌، ئه‌وه‌ش به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ل ئیداره‌ى قه‌زا‌و ناحییه‌کاندا.
3- جه‌ختکردنه‌وه‌ له‌سه‌ر بڕیاره‌کانى کۆبونه‌وه‌ى رابردوو به‌وه‌ى که‌ پۆلیس و ئاسایش ئیجرائاتى یاسایى له‌گه‌ڵ ئه‌و ماتۆرسکیلانه‌دا بکه‌ن.
4- به‌پێى نوسراوى وه‌زاره‌تى ناوخۆ به‌رێوبه‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى رێکارى پێویست له‌گه‌ڵ ئه‌و ماتۆرسکیلانه‌دا بگرێته‌ به‌ر که‌ له‌ گۆڕه‌پانى ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتندان.
5- مامه‌ڵه‌ى یاسایى له‌گه‌ڵ ئه‌و ماتۆڕسکیلانه‌ى که‌ سه‌ره‌تایان هه‌یه‌، به‌ڵام ده‌بنه‌هۆى پیسکردنى ژینگه‌ و بێزارکردنى هاوڵاتیان.
6- هاوکات بڕیاردرا به‌رێوبه‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى ئیجرائاتى توند له‌گه‌ڵ ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ بارهه‌ڵگرانه‌دا بکات که‌ دوکه‌ڵى زۆر ده‌که‌ن یان به‌هۆى رژانى نه‌وت و گازه‌وه‌ شه‌قامه‌کان پیس ده‌که‌ن، بۆ ئه‌وه‌ش له‌کاتى تازه‌کردنه‌وه‌ى ساڵانه‌ى ئۆتۆمبێله‌کاندا خه‌خت له‌ مه‌رجه‌کانى توندوتۆڵى بکاته‌وه‌ و به‌ هاوبه‌شى به‌رێوبه‌رایه‌تى ژینگه‌ى سلێمانى سزاى توندى ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ بدات که‌ ده‌بنه‌ هۆى تێکدانى ژینگه‌.
7- لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى راسپێردرا له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌مننییه‌کاندا کارى پێویست و به‌په‌له‌ بکات بۆ جێبه‌جێکردنى ئه‌و بڕیارانه‌.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group