4
7 په‌رله‌مان سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى هه‌ڵپه‌سارد
11/7/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








کاتژمێر 11ى پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ  11 ى ته‌موزى 2018، په‌رله‌مانى کوردستان به‌ سه‌رۆکایه‌تیى دکتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینکی، جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان و سکرتێرى په‌رله‌مان، دانیشتنى ژماره‌ (6)ى ئاسایى خولى به‌هاره‌، ساڵى پێنجه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنى چواره‌مى ئه‌نجامدا.

سه‌ره‌تا جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مان، به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنه‌که‌ى خوێنده‌وه‌ که‌ له‌چوار خاڵ پێکهاتبوو، خاڵى یه‌که‌م بریتى بوو له‌ خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌مى پڕۆژه‌ یاساى (هه‌موارى په‌یمانگه‌ى دادوه‌رى له‌ هه‌رێمى کوردستان)، به‌پێى مادده‌ى (71) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان، ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌موارکراو، خاڵى دووه‌میش بریتى بوو له‌ گفتوگۆکردنى پڕۆژه‌ یاساى (هه‌ڵپه‌ساردنى دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێم)، به‌پێى ماده‌کانى (75،74،72) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌موارکراو، خاڵى سێیه‌میش بریتى بوو له‌ گفتوگۆکردنى پڕۆژه‌ بڕیارى (پێشوازى به‌پێى پرۆتۆکۆل له‌ فڕۆکه‌خانه‌کان و خاڵه‌ سنوورییه‌کان تایبه‌ت به‌ پێشوازى له‌ ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى کوردستان، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و هاوتا وه‌زیفییه‌کانیان)، به‌پێى ماده‌کانى (75،74،72) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان  ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌موارکراو، خاڵى چواره‌م و کۆتایى به‌رنامه‌ى کاریش بریتى بوو له‌ گفتوگۆکردنى پڕۆژه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان، که‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ى کاتى بۆ پێداچوونه‌وه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ ئاماده‌کراوه‌، به‌پێى بڕیارى ژماره‌ (26)ى ساڵى 2014 و بڕگه‌ى (8) له‌ ماده‌ى (په‌نجا و شه‌شه‌م)ى یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌موارکراو و پاڵپشت به‌ ماده‌ى (94)ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌موارکراو.

پاشان له‌لایه‌ن خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سکرتێرى په‌رله‌مان، پوخته‌ى کۆنووسى دانیشتنى پێشووى په‌رله‌مان خوێندرایه‌وه‌، هه‌روه‌ها ناوى ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى په‌رله‌مانیش خوێندرایه‌وه‌ که‌ له‌دانیشتنى پێشوو مۆڵه‌ت بوون یاخود ئاماده‌ى دانیشتنه‌که‌ نه‌بوون و ناوى ئه‌و ئه‌ندامانه‌شى که‌ بۆ دانیشتنى ئه‌مڕۆ مۆڵه‌تیان وه‌رگرتبوو خوێندرایه‌وه‌.

به‌پێى خاڵى یه‌که‌مى به‌رنامه‌ى کار، له‌لایه‌ن لیژنه‌ى کاروبارى یاسایى خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌م بۆ پڕۆژه‌ یاساى هه‌موارى په‌یمانگه‌ى دادوه‌رى له‌ هه‌رێمى کوردستان کراو له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مانیشه‌وه‌ ئاراسته‌ى لیژنه‌ى یاسایى کرا بۆ ئه‌نجامدانى رێککاره‌ یاساییه‌کانی.
 
خاڵى دووه‌میش بریتى بوو له‌ گفتوگۆکردنى پڕۆژه‌ یاساى هه‌ڵپه‌ساردنى دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێم، لیژنه‌ى کاروبارى یاسایى خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى بۆ ماده‌ و بڕگه‌کانى پڕۆژه‌که‌ کرد و که‌ له‌ 5 ماده‌ پێکهاتووه‌ و له‌لایه‌ن جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌رگاى گفتوگۆ بۆ تاووتوێکردنى ماده‌ و بڕگه‌کانى پڕۆژه‌که‌ کرایه‌وه‌ و ماده‌ى یه‌که‌مى پڕۆژه‌که‌ که‌تایبه‌تبوو به‌ دواخستنى کاتى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکى هه‌رێم و گۆڕانکارییه‌کى ئه‌وتۆى لێنه‌کراو به‌زۆرینه‌ى ده‌نگ په‌سندکرا. 

ماده‌ى دووه‌مى پڕۆژه‌که‌ش تایبه‌تبوو به‌کارکردن به‌یاساى دابه‌شکردنى ده‌سه‌ڵاته‌کانى سه‌رۆکى هه‌رێم ژماره‌ 2ى ساڵى 2017، دواى داڕشتنه‌وه‌و زیادکردنى بڕگه‌یه‌ک بۆ گرێدانى کاره‌ کارگێڕى و ئیدارییه‌کانى دیوانه‌که‌ به‌ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانه‌وه‌ به‌مشێوه‌یه‌ به‌زۆرینه‌ى ده‌نگ په‌سندکرا. 

مادده‌ى سێیه‌میش تایبه‌تبوو به‌کاتى بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نووسى دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێم، دواى جێگیرکردنى ده‌سته‌واژه‌ى "له‌ماوه‌ى دوو خولى گرێدانى یه‌که‌مى په‌رله‌مانى داهاتوو"، به‌م گۆڕانکارییه‌وه‌ به‌زۆرینه‌ى ده‌نگ ئه‌و ماده‌یه‌ش په‌سندکراو ماده‌کانى چواره‌م تاشه‌شه‌میش له‌گه‌ڵ هۆکاره‌کانى ده‌رچوواندن تایبه‌تبوون به‌حوکمه‌ کۆتاییه‌کان و به‌جیا خرانه‌ ده‌نگدانه‌وه‌و په‌سندکردنى هه‌ر یه‌کێکیشیان به‌زۆرینه‌ى ده‌نگ بوو.

دواتر سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مان کۆى پڕۆژه‌که‌ى خسته‌ ده‌نگدانه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ى ده‌نگ په‌سندکرا. 

خاڵى سێیه‌مى به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنه‌که‌ش بریتى بوو له‌ گفتوگۆکردنى پڕِۆژه‌ بڕیارى (پێشوازى به‌پێى پرۆتۆکۆل له‌ فڕۆکه‌خانه‌کان و خاڵه‌ سنوورییه‌کان تایبه‌ت به‌ پێشوازى له‌ ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى کوردستان، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و هاوتا وه‌زیفییه‌کانیان)، پڕۆژه‌ بڕیاره‌که‌ له‌ 5 خاڵ پێکهاتبوو، خاڵه‌کانى یه‌که‌م و دووه‌مى تایبه‌تبوون به‌چۆنیه‌تیى رێکخستن و په‌یڕه‌وکردنى پێشوازییه‌کان به‌پێى پرۆتۆکۆل و خاڵه‌کانى دیکه‌ له‌گه‌ڵ هۆکاره‌کانى ده‌رچوواندن تایبه‌تبوون به‌حوکمه‌ کۆتاییه‌کان و له‌گه‌ڵ زیادکردنى خاڵێک بۆ پڕۆژه‌که‌، بڕگه‌و خاڵه‌کان به‌جیا خرانه‌ ده‌نگدانه‌وه‌و په‌سندکردنى هه‌ر یه‌کێکیشیان به‌زۆرینه‌ى ده‌نگ بوو. 

دواتر سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مان کۆى پڕۆژه‌که‌ى خسته‌ ده‌نگدانه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ى ده‌نگ په‌سندکرا، به‌مشێوه‌یه‌ کۆتایى به‌دانیشتنه‌که‌ى په‌رله‌مان هاتوو کۆتا خاڵى به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنه‌که‌ که‌ تایبه‌تبوو به‌ گفتوگۆکردنى پڕِۆژه‌ى په‌یڕِه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان دواخرا بۆ رۆژى یه‌ک شه‌ممه‌ 15-7-2018.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group