4
7 پۆلیس : له‌پێنجوێن 15 ماتۆڕسکیل ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراو شۆفێره‌کانیشیان ده‌ستگیرکران
11/7/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







پۆلیسى سلێمانى رایگه‌یاند : پاش سکاڵاى ژماره‌یه‌کى به‌رچاو له‌دانیشتوانى قه‌زاى پێنجوێن، به‌رامبه‌ر زۆربونى ماتۆرسکیلى بێ سه‌ره‌تا که‌ بۆته‌ هۆى بێزارکردنیان، له‌سه‌ر فه‌رمانى به‌ڕێز عه‌میدى مافپه‌روه‌ر ئاسۆ ته‌ها عه‌بدولکه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانی، له‌لایه‌ن به‌شى پۆلیسى پێنجوێنه‌وه‌ هه‌ڵمه‌تێکى فراوان بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ماتۆڕسکیله‌ بێ سه‌ره‌تاکان ئه‌نجامدراو ئه‌مشه‌و توانرا ده‌ستبه‌سه‌ر 15 ماتۆرسکیلى بێ سه‌ره‌تادا بگیرێت و شۆفێره‌کانیشیان ده‌ستگیر بکرێن.

پاش هه‌ڵمه‌ته‌که‌، له‌لایه‌ن به‌شى پۆلیسى پێنجوێنه‌وه‌ رێوشوێنى یاسایى به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ گیراوه‌ته‌به‌ر که‌ ماتۆرسکیلى بێ سه‌ره‌تایان پێبوه‌و روبه‌روى یاسا کرانه‌وه‌.

له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و پلانه‌ ئه‌منییه‌ى له‌لایه‌ن لیژنه‌ى ئه‌منى پارێزگاى سلێمانییه‌وه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌و هێزه‌کانى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى رۆڵى سه‌ره‌کیان هه‌یه‌ تێیدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى هاوڵاتیان دڵنیا ده‌کاته‌وه‌ که‌ هه‌ڵمه‌ته‌کانیان به‌رده‌وام ده‌بێ بۆ لێپێچینه‌وه‌و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ئوتومبیل و ماتۆرسکیلى بێ سه‌ره‌تاو سه‌رجه‌م پێشێلکارییه‌ یاساییه‌کانى تر.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group