پۆلیسى ئیتحادى له‌که‌رکوک کشانه‌وه‌

7/14/2018 5:54:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌ر نیوز

عومه‌رئاواره‌






به‌ هۆى خۆپیشاندانه‌کانى ناوه‌ڕاست وخواروى عێراق هێزه‌کانى پۆلیسى ئیتحادی له‌گه‌ڵ لیوایه‌کى هێزه‌کانى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا له‌که‌رکوک کشانه‌وه‌.

محه‌مه‌د فایه‌ق به‌رپرسى پێشووى ڕاگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى خورماتوو له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌جه‌ماوه‌ر نیوزى ڕاگه‌یاند: به‌ هۆى خۆپیشاندانه‌کانى ناوه‌ڕاست وخواروى عێراق هێزه‌کانى پۆلیسى ئیتحادی له‌گه‌ڵ لیوایه‌کى هێزه‌کانى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا به‌ره‌و ئه‌و ناوچانه‌ جوڵه‌یان پێکراو وله‌که‌رکوک کشانه‌وه‌.

وتیشى: ئه‌و هێزانه‌ له‌ دواى ڕووداوه‌که‌ى 16ى ئوکتۆبه‌ره‌وه‌ ڕوویان به‌ ناو پاراستنى ناوچه‌که‌ له‌ که‌رکوک وده‌وروبه‌رى کردووه‌ وهه‌ندێکیان له‌ سه‌نته‌رى شاره‌که‌و هه‌ندێکى دیکه‌شیان له‌ ده‌وروبه‌رى شاره‌که‌ جێگیر کراون.


زۆرترین خوێندراو