ئامێرێکى بیرهه‌ڵکه‌ندن و چه‌ند ماتۆڕسکیلێک ده‌ستیبه‌سه‌رداگیرا

7/14/2018 6:08:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







له‌ درێژه‌ى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى به‌شى پۆلیسى پێنجوێن پێى هه‌ستاوه‌ توانرا ئه‌مشه‌و ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر چه‌ند مانۆێ‌ سکیلێکى بێ‌ سه‌ره‌تاو ئامێرێکى هه‌ڵکه‌ندنى بیر که‌ به‌ پێى یاسا ڕێگه‌ پێنه‌دراوه‌ .

له‌سه‌ر فه‌رمانى به‌ڕێز عه‌میدى مافپه‌روه‌ر ئاسۆ ته‌ها عه‌بدولکه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانی، له‌لایه‌ن به‌شى پۆلیسى پێنجوێنه‌وه‌ هه‌ڵمه‌تێکى به‌رفراوان ده‌ستیپێکردووه‌ بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ماتۆڕسکیلى بێ‌ سه‌ره‌تاو ئه‌و هۆکارانه‌ى که‌ له‌لایه‌ن یاساوه‌ ڕێگه‌ پێنه‌دراوه‌ .

له‌درێژه‌ى کارو چالاکییه‌کانى به‌شى پۆلیسى پێنجوێن توانرا ئه‌مشه‌و ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر چه‌ند ماتۆڕسکیلێک و ئامێرێکى بیر هه‌ڵکه‌ندن که‌ به‌پێى یاسا ڕێگه‌ پێنه‌دراوه‌ و سه‌رجه‌م به‌کار هێنه‌رانیشى ده‌ستگیر بکرێن و ڕوبه‌ڕوى یاسا بکرێنه‌وه‌ .

له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و پلانه‌ ئه‌منییه‌ى له‌لایه‌ن لیژنه‌ى ئه‌منى پارێزگاى سلێمانییه‌وه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌و هێزه‌کانى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى رۆڵى سه‌ره‌کیان هه‌یه‌ تێیدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى هاوڵاتیان دڵنیا ده‌کاته‌وه‌ که‌ هه‌ڵمه‌ته‌کانیان به‌رده‌وام ده‌بێ بۆ لێپێچینه‌وه‌و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ئوتومبیل و ماتۆرسکیلى بێ سه‌ره‌تاو سه‌رجه‌م پێشێلکارییه‌ یاساییه‌کانى تر.


زۆرترین خوێندراو