پۆلیس ژنێک له‌مردن رزگار ده‌که‌ن

7/15/2018 7:11:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردو هێزه‌کانی پۆلیسی ناحیه‌ی شۆرش ئاگادار ده‌کرێنه‌وه‌ به‌بونی ته‌رمی ژنێک له‌گوندی (نوری)ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی شۆرش، پاش گه‌یشتنی هێزه‌کانی پۆلیس بۆ شوێنی روداوه‌که‌، ده‌رکه‌وت که‌ ژنه‌که‌ گیانی له‌ده‌ستنه‌داوه‌و بریندار کراوه‌.

ژنه‌که‌ ناوی (ب، ت، ق)و له‌دایکبوی 1997و ئاسه‌واری سێ فیشه‌ک به‌جه‌سته‌یه‌وه‌ بووه‌. 

دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی سلێمانی، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ وته‌ی لێوه‌رگیراوه‌و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ کردووه‌ که‌ له‌لایه‌ن براکه‌ی‌و مامییه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێکراوه‌.

له‌لایه‌ن بنکه‌ی پۆلیسی سۆرشه‌وه‌ په‌راوی لێکۆڵینه‌وه‌ بۆ روداوه‌که‌ کراوه‌ته‌وه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ له‌روداوه‌که‌ ده‌ستیپێکردووه‌. هاوکات له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیرکردن بۆ تۆمه‌تباره‌کان ده‌رچووه‌.


زۆرترین خوێندراو