به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سه‌ردانى مه‌ڵبه‌ندى سێى یه‌کێتى نیشتمانى ده‌کات

7/16/2018 12:15:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







رۆژى یه‌ک شه‌ممه‌ 15 ى ته‌موزى 2018  به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى محمود به‌یاوه‌رى  شاندێکى حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان سه‌ردانى مه‌ڵبه‌ندى سێى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستانى کرد و له‌لایه‌ن شاڵاو کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ به‌رپرسى نوێى مه‌ڵبه‌ندو ئه‌ندامانى مه‌ڵبه‌نده‌وه‌به‌گه‌رمى پێشوازیکرا .

له‌دیدارێکدا به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود وێرۆِاى پیرۆزبایى کردن له‌ شاڵاو کۆسره‌ت ره‌سوڵ وه‌ک به‌رپرسى نوێى مه‌ڵبه‌ندى سێى یه‌کێتى نیشتمانى هیواى خواست سه‌رکه‌وتوو بێت له‌کاره‌کانیدا له‌پێناو خزمه‌تکردنى هاوڵاتیان و دابینکردنى پێداویستیه‌کانى خه‌ڵک .

هه‌روه‌ها باس له‌روداوه‌ هه‌نوکه‌ییه‌کانى عێراق کرا به‌تایبه‌تى ئه‌و خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تیه‌ى هاوڵاتیان که‌له‌شاره‌کانى باشورو ناوه‌راستى عێراق ده‌ستپێکردووه‌ بۆ ده‌ستبه‌رکردنى خزمه‌تگوزارى سه‌ره‌تایى وه‌ک ئاو کاره‌با ،به‌پێویستیش زانرا هه‌رچى زووه‌ حکومه‌تى عێراق ده‌م داواکانى هاوڵاتیانه‌ بچێت  له‌پێناو دورکوه‌وتنه‌وه‌ له‌نائارامى و خزمه‌تکردنى هاوڵاتیان .

هه‌رله‌دیداره‌که‌دا باس له‌په‌وه‌ندى نێوان حزب ولایه‌نه‌ سیاسیه‌کوردستانیه‌کان و یه‌کریزى و یه‌کهه‌ڵوێستى له‌پرسه‌ چاره‌نوسسازه‌کان کرایه‌وه‌ به‌تایبه‌تیش چڕکردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌کان بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه‌ ده‌ستوریه‌کانى گه‌لى کورد له‌چوار چێوه‌ى عێراقى فیدراڵدا .

له‌لاى خۆیه‌وه‌  شاڵاو کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ به‌رپرسى نوێى مه‌ڵبه‌ندى سێى یه‌کێتى خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى بۆ سه‌ردانه‌که‌ى به‌رێزیان و سوپاسى دڵسۆزى و خه‌مخۆرى کردن و ئومێدیشى خواست بتوانێ له‌ئاینده‌دا خزمه‌ت به‌هاوڵاتیان بکات .


زۆرترین خوێندراو