سه‌رۆک کۆمارى عێراق هه‌مو لایه‌نه‌کان سورن له‌سه‌ر تێکشکاندنی تیرۆر

1/20/2015 8:13:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌  20 ى کانونى دووه‌مى 2015 به‌ڕێز فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌ کۆشکی سه‌لام له‌ به‌غداد پێشوازیکرد له‌ کین بولاک له‌ رێکخراوی برۆکلینگز بۆ توێژینه‌وه‌ی ستراتیژیی .

له‌ودیداره‌دا سه‌رۆک کۆمارى عێراق ئاماژه‌یکرد بۆ بارودۆخی عێراق و هه‌ڕه‌شه‌کانی سه‌ر ئاسایش و ئۆقره‌یی وڵات و ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر بارودۆخی ناوچه‌که‌ به‌ گشتیی ،رونیشیکرده‌وه‌ که‌ش و هه‌وای سیاسیی ئه‌مڕۆی عێراق له‌ هه‌ر کات زیاتر گونجاو و له‌باره‌.

دوپاتیشی کرده‌وه‌ ناوماڵی عێراق ئێستا  زۆر به‌هێز و یه‌کگرتووه‌ له‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تاقمی داعشی تێرۆریست ،رونیشیکرده‌وه‌ هه‌مو لایه‌نه‌کان  وه‌ک یه‌ک سورن له‌سه‌ر تێکشکاندنی تێرۆر و رزگارکردنی هه‌مو ناوچه‌کانی عێراق له‌چنگی ئه‌م تاقمه‌ تێرۆریسته‌.

سه‌رۆک کۆمار روناکیی خسته‌ سه‌ر ره‌وتی پرۆسه‌ی سیاسیی و ستراتیژی حکومه‌ت له‌ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ریشه‌یی بۆ هه‌مو کۆسپ و کێشه‌کان.
 


زۆرترین خوێندراو