سه‌رۆک کۆمار پرسه‌ نامه‌یه‌ک ئاڕاسته‌ی شا سه‌لمان کوڕی عه‌بدولعه‌زیزئال سعود ده‌کات

1/23/2015 3:52:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

به‌ڕێز فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆک کۆمارى عێراق  ،پرسه‌ نامه‌یکی ئاڕاسته‌ی خادمی  هه‌ردو حه‌ره‌می پیرۆز خاوه‌ن شکۆ شا سه‌لمان کوڕی عه‌بدولعه‌زیز ئال سعود کرد بۆ کۆچی دوایی خزمه‌تکاری هه‌ردو حه‌ره‌می پیرۆز خاوه‌ن شکۆ شا عه‌بدوڵا کوڕی عه‌بدولعه‌زیز  ،ئه‌مه‌ش ده‌قی پرسه‌ نامه‌که‌یه‌:
 
به‌ناوی په‌روه‌ردگاری به‌خشنده‌ و میهره‌بانه‌وه‌

بۆ به‌ڕێز خادمی هه‌ردو حه‌ره‌می پیرۆز خاوه‌ن شکۆ شا سه‌لمان کوڕی عه‌بدولعه‌زیز ئال سعود
پادشای شانشینی عه‌ره‌بیی سعودیی 

بۆ ماڵئاوایی ،خادمی هه‌ردو حه‌ره‌می پیرۆز خاون شکۆ شا عه‌بدوڵای کوڕی عه‌بدولعه‌زیز ئال سعود ، گه‌رمترین پرسه‌ و ماته‌مینیتان ئارَاسته‌ده‌که‌ین له‌ رێی خاوه‌ن شکۆشتانه‌وه‌ ماته‌مینیی ده‌گه‌یه‌نین به‌ خانه‌واده‌ی به‌ڕێز و گه‌لی شانشینی عه‌ره‌بیی سعودیی  برا .

له‌ کاتێکدا له‌ خوای گه‌وره‌ ده‌پاڕێینه‌وه‌  سه‌بوریی و ئۆقره‌ییتان پێ ببه‌خشێت و کۆچکردو بخاته‌ به‌ر  به‌زه‌یی فراوانی خۆی به‌ به‌هه‌شتی شاد بکات ، داواکاریشین په‌روه‌ردگار بتان پارێزێت  و  شکۆیی شانشینی عه‌ره‌بیی سعودیی و گه‌له‌که‌ی و خواسته‌کانی بۆ پێشکه‌وتنی زیاتر  هه‌ر به‌رده‌وام بێت .

باسی چاکه‌ی خاوه‌نشکۆ شای کۆچکردو هه‌رده‌مێنێت  .

ولا حول ولا قوه‌ إلا بالله
 
براتان
فوئاد مه‌عسوم
سه‌رۆک کۆماری عێراق 


زۆرترین خوێندراو