رونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌رۆک کۆماره‌وه‌

3/8/2015 6:03:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

به‌ مه‌به‌ستى راپه‌ڕاندنى لێپرسراوێتییه‌ نیشتمانیه‌کانى سه‌ر شانی، به‌ڕێز سه‌رۆک کۆمار له‌ چوارچێوه‌ى ئه‌رکه‌ ده‌ستورییه‌کان و جێبه‌جێکردنى رێککه‌وتنى سیاسیى ئیمزا کراو ، که‌ هه‌مو لایه‌نه‌کان له‌سه‌رى رێککه‌وتون و حکومه‌تى ئێستاى له‌سه‌رپێکهاتوه‌ ،به‌ڕێز سه‌رۆک کۆمار فوئاد مه‌عسوم چه‌ند دیدارێکى رێک خست له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان به‌ پرۆژه‌ى ئاشتبونه‌وه‌ى گشتیى که‌ سه‌رۆکایه‌تیى کۆمار ده‌ست به‌کار بو به‌ ئامانجى سه‌رخستنى پرۆژه‌که‌.

ئامانجى ئه‌و دیدار و راوێژانه‌ى سه‌رۆک کۆمار ،یه‌کخستنى هه‌ڵوێستى ناوخۆیه‌ بۆ به‌گژاچونه‌وه‌ى تێرۆر که‌ مه‌ترسیى و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ له‌سه‌رئاشتیى و ئارامیى نێوده‌وڵه‌تیى به‌ تایبه‌تیى له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تى عێراق دواى ئه‌وه‌ى که‌ باندى تێرۆریست له‌ هه‌ندێک ناوچه‌ى عێراقى خۆشه‌ویستماندا جێ پێیه‌کى بۆ خۆى کرده‌وه‌.

به‌رده‌وامبونى دیداره‌کان له‌گه‌ڵ هێزه‌ سیاسیى و ئاینیى و عه‌شایریى و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و ئه‌وانى تریش هه‌م کۆڵه‌که‌ و پایه‌ى سه‌رخستنى ئاشتبونه‌وه‌ن هه‌م بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى فکرى توندڕه‌وین که‌ به‌م دواییه‌ له‌ ناوچه‌که‌دا بڵاو بوه‌ته‌وه‌ ،بۆیه‌ پێویسته‌ دواى رزگارکردنى ناوچه‌کان له‌ چنگى تاقمى داعش ئاماده‌کاریى و خۆسازدان بێته‌ ئاراوه‌ و رێوشوێن دابنرێت بۆ دوباره‌ یه‌کڕیزیى نیشتمانیى و پاراستنى هه‌ڵوێسته‌ نه‌گۆڕه‌کان و به‌شداریى کردنى هه‌موان جگه‌ له‌ بانده‌ تێرۆریستییه‌کان که‌ ده‌ستیان سوره‌ به‌ خوێنى عێراقییه‌ بێ دیفاعه‌کان ،له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا پێویسته‌ هه‌موان باوه‌ڕیان هه‌بێت به‌ ده‌وڵه‌تى نوێى عێراق به‌ به‌رگه‌ ده‌ستوریى و فیدراڵیى و دیموکراسییه‌که‌یدا .

خــالید شــوانیی
وته‌بێژى ره‌سمیى سه‌رۆکایه‌تیى کۆمار
8-3-2015


زۆرترین خوێندراو