سه‌رۆک کۆمارى عێراق پێشوازیکرد له‌ وه‌فدێکى تونسیی

4/9/2015 11:00:00 AM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 9 ىنیسانى 2015 ، فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆک کۆمار له‌ کۆشکى سه‌لام له‌ به‌غداد پێشوازیکرد له‌ وه‌فدێکى تونسیى به‌ سه‌رۆکایه‌تیى به‌ڕێز ره‌فیق شلیى وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت بۆ کاروبارى ئاسایشى نیشتمانیی.

له‌و دیداره‌دا که‌ سه‌میر ئه‌لجماعیى باڵیۆزى تونس له‌ عێراق ئاماده‌ى بو وه‌فدى میوان سڵاو و رێزى ئه‌لباجیى قاید ئه‌لسبسیى سه‌رۆکى تونسى گه‌یاند به‌ سه‌رۆک کۆمار.

 له‌لاى خۆیه‌وه‌ سه‌رۆک کۆمار پته‌ویى په‌یوه‌ندیه‌کانى عێراق و رێوشوێنه‌کانى زیاتر به‌هێزکردنى ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ى له‌ هه‌مو بواره‌کاندا دوپاتکرده‌وه‌ به‌و جۆره‌ى خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌ندیى و دۆستایه‌تیى هه‌ردو گه‌لى برا بکات.

ئاماژه‌یکرد بۆ گۆڕانکارییه‌ سه‌ربازیه‌ دڵخۆشکه‌ره‌کانى ئێستاى شه‌ڕ له‌ دژى داعش، سه‌رله‌نوێ سوربونى عێراقییه‌کانى دوپاتکرده‌وه‌ بۆ تێکشکاندنى ئه‌م بانده‌ دڕنده‌یه‌ و ده‌رکردنى به‌ یه‌کجاریى له‌و ناوچانه‌ى که‌ تا ئێستا له‌ ژێر چنگیدایه‌.

له‌ ته‌وه‌ره‌یه‌کى ترى ئه‌و دیداره‌دا رێوشوێنه‌کانى یارمه‌تیدانى هه‌وڵ و کۆششه‌کانى قه‌ڵاچۆکردنى تێرۆر و پێویستیى په‌ره‌پێدانى هه‌ماهه‌نگیى و هاریکاریى هه‌ردولا تاوتوێکرا، له‌ رێى ئاڵوگۆڕکردنى زانیاریى و شاره‌زاییه‌کان، به‌ ئامانجى ئاشکراکردن و دۆزینه‌وه‌ى بانده‌ تێرۆریسته‌کان له‌ هه‌ر جێیه‌ک بن و وشک کردنى ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى که‌ یارمه‌تى تێرۆریستان ده‌ده‌ن.

سه‌رۆک کۆمار  سڵاوى خۆى به‌ وه‌فدى میواندا ره‌وانه‌ى سه‌رۆک سیبسى و سه‌رکردایه‌تیى تونس کرد و داوایکرد گه‌لى تونس ئۆقره‌یى و پێشکه‌وتنى زیاتر ى بۆ زامن بکرێت له‌ میانه‌ى قوڵکردنه‌وه‌ى سیستمه‌ دیموکراسییه‌که‌ی، ئومێدى ده‌ربڕى بۆ زیاتر کردنى ئاڵوگۆرکردنى شاره‌زایى و زانیاریى بۆ په‌ره‌پێدانى ئه‌زمونه‌ دیموکراسییه‌ نمونه‌ییه‌که‌ى هه‌ردو وڵات.


زۆرترین خوێندراو