ساڵیادى پرۆسه‌ى ئازادى عێراق

4/9/2015 5:50:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

بۆنه‌ى ساڵیادى ئازادکردنى سه‌رتاسه‌رى عێراق حکوومه‌تى هه‌رێم پیرۆزبایى له‌ کوردستانیان و گه‌لانى عێراق ده‌کات که‌ئه‌مه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تى :
 
ئه‌مڕۆ نۆى نیسان، که‌ دوازه‌ ساڵ به‌سه‌ر سه‌رکه‌وتنى گه‌لانى عێراق و ڕزگاربوونیان له‌ سته‌مى ده‌سه‌ڵاتى دیکتاتۆریدا تێده‌په‌رێت، ڕۆژێکى گه‌ش و پرشنگداره‌ له‌ مێژووى سیاسیى عێراقدا. عێراقى نوێ که‌ زاده‌ى ڕه‌تکردنه‌وه‌ى سیستمى تاکلایه‌ن و خۆسه‌پاندن و له‌په‌راوێزنانى پێکهاته‌ جیاجیاکانى ئه‌م وڵاته‌یه‌، ئه‌و هیوایه‌ بووه‌ که‌ سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانى عێراق خوازیارى بوون. هیوادارین ئه‌م ئامانجه‌ مه‌به‌ستى سه‌ره‌کیى هه‌موو لایه‌نه‌کان بێت بۆ فه‌راهه‌مکردنى دۆخێکى پێ‌ له‌ ئارامى و پێکه‌وه‌ژیانى ئاشتییانه‌ بۆ گه‌لانى عێراق و ئاسایش و سه‌قامگیریى سیاسى بۆ عێراق. له‌م بۆنه‌یه‌دا گه‌رمترین پیرۆزبایى له‌ سه‌رجه‌م کوردستانیان و گه‌لانى عێراق ده‌که‌ین و دڵنیاین که‌ سه‌رکه‌وتنى یه‌کجارى به‌سه‌ر تیرۆریستانى داعشدا، سه‌رکه‌وتنێکى دیکه‌ى مێژوویى ده‌بێت بۆ سه‌رجه‌م پێکهاته‌ جیاجیاکانى عێراق. دروود و سڵاو بۆ گیانى پاکى شه‌هیدان و قوربانیانى گه‌لانى عێراق که‌ ئیراده‌ى له‌بننه‌هاتووى مانه‌وه‌ و خۆڕاگریى وڵاته‌که‌یانن له‌ دژى دیکتاتۆرییه‌ت و تیرۆر. 


ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان 
9-4-2015


زۆرترین خوێندراو