سه‌در هۆشدارى ده‌داته‌ عه‌بادی که‌هه‌مان سیاسه‌تى نورى مالیکی دوباره‌ نه‌کاته‌وه‌

4/11/2015 10:37:00 AM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

موقته‌دا سه‌در رابه‌رى ره‌وتى سه‌درى شیعه‌ له‌ عێراق هۆشدارى ده‌داته‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق به‌وه‌ى که‌دواى سیاسه‌تى نورى مالیکی  سه‌رۆک وه‌زیرانى پێشوونه‌که‌وێت  له‌دابه‌شکردنى سه‌رۆکایه‌تى ده‌سته‌ سه‌ربه‌خۆکانى عێراق  .

موقته‌دا سه‌در له‌ وه‌ڵامى پرسیارى یه‌کێک له‌ شوێنکه‌وتووانى له‌ باره‌ى پێدانى سه‌رۆکایه‌تى ده‌سته‌ سه‌ربه‌خۆکانى عێراق له‌لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراقه‌وه‌ به‌ که‌سانێک به‌ وه‌کاله‌ت، وتی: "داوام له‌ حه‌یده‌رعه‌بادى ئه‌وه‌یه‌ به‌ چاوى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى بڕوانێ و له‌ بڕیارى کارکردن به‌ وه‌کاله‌ت په‌شیمان ببێته‌وه‌، چونکه‌ چاوه‌ڕوانم ئه‌و به‌ شوێن پێى ئه‌وى پێشوودا نه‌ڕوات".

ئه‌م لێدوانه‌ى رابه‌رى ره‌وتى سه‌در له‌کاتێکدایه‌ سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق پێشتر رایگه‌یاند، که‌ سه‌رۆکایه‌تى ده‌سته‌ى حه‌ج و عومره‌ى به‌ وه‌کاله‌ت به‌ خالد عه‌تییه‌ سه‌رکرده‌ى ده‌وڵه‌تى یاسا سپاردوه‌ و سه‌رۆکایه‌تى ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى به‌ وه‌کاله‌ت به‌ حه‌سه‌ن نیعمه‌ سپاردوه‌، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش کاردانه‌وه‌ى زۆرى لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانى عێراقى به‌ دواى خۆیداهێنا.

ئه‌مه‌له‌کاتێکدا که‌ له‌ سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتدارى نورى مالیکی، سه‌رۆک وه‌زیرانى پێشووى عێراق سپاردنى پۆستى وه‌زیر و سه‌رۆکایه‌تى ده‌سته‌ سه‌ربه‌خۆکانى عێراق یه‌کێک بوو له‌ ناکۆکییه‌ هه‌ره‌ دیاره‌کانى نێوان مالیکى و هاوبه‌شه‌کانى له‌ ده‌سه‌ڵات.

له‌لا خۆشیه‌وه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق سه‌باره‌ت به‌و ره‌خنانه‌ى له‌ باره‌ى ده‌سته‌ سه‌ربه‌خۆکانه‌وه‌ ئاڕاسته‌ى بڕیاره‌که‌ى کراون، ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که‌ رێکنه‌که‌وتنى فراکسیۆنه‌ سیاسییه‌کان له‌باره‌ى سه‌رۆکایه‌تى ده‌سته‌ سه‌ربه‌خۆکان بۆشاییه‌کى ترسناکى دروستکردووه‌ و حکومه‌ت ناتوانێ به‌رژه‌وه‌ندى وڵات رابگرێ له‌ چاوه‌ڕوانى پێکهاتنى فراکسیۆنه‌کان.

سه‌رچاوه‌ : ئانادۆڵ 


زۆرترین خوێندراو