عزه‌ت دورى کوژرا

4/17/2015 5:45:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مڕۆ 17 ى نیسانى 2015 له‌ هه‌ڵمه‌تێکى هێزه‌ ئه‌منییه‌کان له‌ناوچه‌ى حه‌مرین بۆسه‌ر چه‌کدارانى داعش  عزه‌ت دورى  جێگرى سه‌رۆکى حزبى به‌عسى عێراقى کوژرا.

پارێزگارى سه‌لاحه‌دین رایگه‌یاند: له‌ هه‌ڵمه‌تێکى هێزه‌ ئه‌منییه‌کان عزه‌ت دورى جێگرى پێشووى سه‌دام حسین سه‌رۆک کۆمارى له‌ سێداره‌ دراوى عێراق  کوژراوه‌ . 

پارێزگارى سه‌لاحه‌دین ئه‌وه‌شى ئاشکرا کردووه‌ که‌ بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ى که‌کوراوه‌که‌ عزه‌ت دوریه‌ , شیکارى " دى ئێن ئه‌ى " بۆ لاشه‌که‌ى . 

عزه‌ت دوورى له‌ دایکبووى ساڵى ١٩٤٢ به‌ پیاوى دووه‌مى ناو حزبى به‌عسى عێراق  ناسراوبوو و چه‌ندین پۆستى گرنگى له‌سه‌رده‌مى حکومه‌ت به‌عسى رووخاوى وه‌رگرتووه‌و که‌سى یه‌که‌م بووه‌ له‌دواى سه‌دام حسێن.

له‌دواى پرۆسه‌ى ئازادکردنى عێراق له‌ساڵى 2003 عزه‌ت دوورى ده‌ستگیر نه‌کرا به‌نهێنى و خۆشاردنه‌وه‌ مایه‌وه‌ تاله‌م ساڵانه‌ى دوایى سه‌رپه‌رشتى گروپه‌ تیرۆرستیه‌کانى ده‌کرد به‌تایبه‌تى گروپى " نه‌قشبه‌ندیه‌کان ".


زۆرترین خوێندراو