سه‌رۆک کۆمارى عێراق گه‌یشته‌ ئێران

5/12/2015 6:56:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


ئه‌مرۆ به‌گه‌یشتنیشى له‌ فرۆکه‌خانه‌ى میهرئاباد، له‌لایه‌ن محه‌مه‌د ره‌زا نیعمت زاده‌ وه‌زیرى پیشه‌سازى و کانزاکان و بازرگانى و ژماره‌یه‌ک له‌ لێپرسراوانى ئێران و ئه‌ندامانى سلکى دیبلۆماسى وڵاتانى عه‌ره‌بى و ئیسلامى و لێپرسراوى کاروبارى باڵیۆزخانه‌ى عێراق و نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و نوێنه‌رى ژماره‌یه‌ک له‌ هێزه‌ سیاسیه‌کانى عێراق له‌ تاران پێشوازى لێکرا.

له‌ به‌رنامه‌ى کارى سه‌ردانه‌که‌یدا، سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى ئێران کۆده‌بێته‌وه‌ و سه‌ردانى سه‌ماحه‌تى سه‌ید عه‌لى خامنه‌یى رابه‌رى باڵاى کۆمارى ئیسلامى ئێرانیش ده‌کات، هاوکات له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ک له‌ عه‌لى لاریجانى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى شوراو شێخ هاشمى ره‌فسه‌نجانى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى دیاریکردنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى ئه‌و وڵاته‌ و عه‌لى شمخانى سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئێران کۆده‌بێته‌وه‌.

وه‌فده‌که‌ى عێراق پێکدێت له‌ هه‌ر یه‌ک له‌ قوته‌یبه‌ جبورى وه‌زیرى ژینگه‌ و ملاس محه‌مه‌د عه‌بدولکه‌ریم وه‌زیرى بازرگانى و ژماره‌یه‌ک له‌ گه‌وره‌ راوێژکار و شاره‌زایان.


زۆرترین خوێندراو