ژماره‌یه‌ک له‌ چه‌کدارانى داعش له‌رێگاى خواردنه‌وه‌ ژه‌هراوى ده‌رکرێن و له‌نێویشیاندا سه‌رکرده‌ى دیارى داعش هه‌یه‌

7/2/2015 8:16:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز



ژماره‌یه‌ک له‌چه‌کدارانى داعش له‌یه‌کێک له‌چێشتخانه‌کانى شارى موسڵ له‌لایه‌ن چه‌ند ئه‌میرێکى داعشه‌وه‌ بانگێشتى خوانى ئێواره‌ کرابوون به‌هۆى ئه‌وه‌ى خواردنه‌که‌یان ژه‌هراوى کرابوو زیاتر له‌54 له‌چه‌کدارانى داعش ژه‌هراوى بوون که‌له‌نێویاندا سه‌رکرده‌ى باڵاى داعش هه‌یه‌  .

سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار به‌جه‌ماوه‌رنیوزى راگه‌یاند  ئێواره‌ى چوارشه‌ممه‌ 30 ى حوزه‌یرانى 2015 ، له‌چێشخانه‌ى قۆزى له‌گه‌ره‌کى وه‌لى شارى موسڵ ژماره‌یه‌کى زۆر له‌چه‌کدارانى داعش له‌سه‌ر بانگێشتى چه‌ند ئه‌میرێکى داعش بۆ خوانى ئێواره‌ کرابوون ،به‌ڵام به‌هۆى ژه‌هراوى کردنى خواردنه‌که‌ زیاتر له‌ 54  چه‌کدارى داعش ژه‌هراوى بوون که‌له‌نێویاندا ئه‌میرى باڵاى داعش هه‌یه‌ .

سه‌رچاوه‌که‌ ئاماژه‌شى به‌وه‌داوه‌ که‌ له‌و ئێواره‌ خوانه‌دا چه‌ند ئه‌میرێکى داعش ئاماده‌ بوون به‌هۆیه‌شه‌وه‌ ژه‌هراوى بوون و ژماره‌یه‌کیش له‌چه‌کدارانى داعش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و زۆربه‌ى ئاماده‌بوانیش ژه‌هراوى بوون.

ئه‌وه‌شى ئاشکرا کردووه‌ که‌تائێستا ژماره‌ى ئه‌و چه‌کدارانه‌ى به‌هۆى ژه‌هراوی بونه‌که‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ نه‌زاندراوه‌ ، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامدانى ئه‌وکاره‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که‌ براى یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ى که‌له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ له‌گۆڕه‌پانى گشتى له‌به‌رچاوى خه‌ڵکه‌وه‌ له‌سێداره‌ دراوه‌ ئه‌نجامدراوه‌ .


زۆرترین خوێندراو