4
7 عه‌بادى ناوه‌ڕۆکى کۆبوونه‌وه‌که‌ى له‌گه‌ڵ وه‌فدى هه‌رێم ئاشکرا ده‌کات
15/8/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆک وه‌زیرانى عیراق ته‌ئکیدده‌کاته‌وه‌ که‌ گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ وه‌فدى هه‌رێمى کوردستان له‌ به‌غداکردووه‌و به‌جۆرێک که‌ پارێزگاریکردن له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى وڵات بێت.

 ئه‌مڕۆ 15 ى ئابى 2017، حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆک وه‌زیرانى عیراق له‌ کۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى هه‌فتانه‌ى خۆیدا له‌ شارى به‌غدا رایگه‌یاند: گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ وه‌فدى هه‌رێمى کوردستان کردووه‌ که‌ ئێستا له‌ به‌غدایه‌ بۆ وتووێژ کردن له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌و باڵیۆزه‌کان و نوێنه‌رانى ده‌وڵه‌تان له‌ عێراق، سه‌باره‌ت به‌ پرسى ریفراندۆمى هه‌رێمى کوردستان  ووتى پرۆژه‌ى ریفراندۆم له‌ هه‌رێمى کوردستان، به‌جۆرێک بێت که‌ به‌رژه‌وه‌ندى گشتى وڵات بپارێزێت.

 هه‌روه‌ها داواشى له‌ هه‌رێمى کوردستان کرد هاوکارى حکومه‌تى ناوه‌ندى بکات له‌ گێرانه‌وه‌ى ئاواره‌کان بۆ ناوچه‌کانى خۆیان له‌ موسڵ و ناوچه‌کانى تر که‌به‌هۆى شه‌ڕى داعشه‌وه‌ رویان له‌هه‌رێمى کوردستان کردووه‌ .

له‌به‌شێکى ترى قسه‌کانیدا عه‌بادى وتی: بیستێک له‌ خاکى وڵاته‌که‌مان له‌ژێر ده‌ستى تیرۆرستانى داعشدا ناهێڵین و جه‌ختیشیکرده‌وه‌ که‌ عیراق چاوه‌ڕێى سه‌رکه‌وتنى گه‌وره‌یه‌ به‌سه‌ر تیرۆرستانى داعشدا له‌ قه‌زاى ته‌له‌عفه‌ر .

وتیشی: له‌دواى ئه‌و شکسته‌ گه‌ورانه‌ى که‌ له‌سه‌ر ده‌ستى هێزه‌ ئه‌منییه‌کانى عیراق رووبه‌ڕوویان بوویه‌وه‌ له‌ موسڵ و ناوچه‌کانى ترى عیراق، له‌ ئێستادا تیرۆرستان هێرشه‌کانیان له‌ده‌ره‌وه‌ى عیراق ئه‌نجامده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى بوونى خۆیان بسه‌لمێنن.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له‌جوگرافیاى قه‌یرانى به‌هاکاندا کارێکى ناوازه‌یه‌
ئایا به‌به‌شدارى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان په‌رله‌مانى کوردستان کاراده‌کرێته‌وه‌
چه‌مکى ئاشتى لاى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group