4
7 ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ریفراندۆمى کوردستانى ره‌تده‌کاته‌وه‌
12/9/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







ئه‌مڕۆ 12 ى ئه‌یلولى 2017 ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌کۆبونه‌وه‌ى خۆیدا به‌ زۆرینه‌ى ده‌نگ، ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى کوردستانى ره‌تکرده‌وه‌، په‌رله‌مانتارێکى کوردیش ده‌ڵێ، ئه‌وه‌ى چاوه‌ڕوان نه‌کراوبوو شێوازى خستنه‌ ده‌نگدانى بڕیاره‌که‌بوو، رێگه‌یان نه‌دا په‌رله‌مانتاران قسه‌ى له‌سه‌ر بکه‌ن.

 رێبوار ته‌ها، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌ فراکسیۆنى یه‌کێتى به‌ کوردستان24 وت: "ره‌تکردنه‌وه‌ى ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیى کوردستان، چاوه‌ڕوانکراو بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ى چاوه‌ڕوان نه‌کراو بوو لامان شێوازى ده‌نگدان بوو له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌".

وتیشی: "داوامان له‌ سه‌رۆکى په‌رله‌مان کرد پێش ئه‌وه‌ى بڕیاره‌که‌ بخوێندرێته‌وه‌ و بدرێته‌ ده‌نگدان، قسه‌ى له‌سه‌ر بکه‌ین، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان ئه‌وه‌ى نه‌کرد، له‌ بڕیاره‌که‌دا هاتووه‌، که‌ ریفراندۆم له‌ هه‌رێمى کوردستان و ناوچه‌ کوردستانییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمیش ره‌تده‌که‌نه‌وه‌، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌کراوه‌، یه‌کپارچه‌یى خاکى عێراق ده‌که‌وێته‌ ئه‌ستۆى حکوومه‌تى عێراق، له‌ خاڵێکى دیکه‌ داواى گفتوگۆ ده‌کرێت له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و به‌رپرسیاریه‌تى ده‌خاته‌ ئه‌ستۆى هه‌ردوو حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و به‌غدا، داواش ده‌کات ده‌ست بکرێت به‌ گفتوگۆى جدی".

راشیگه‌یاند: "فراکسیۆنه‌ کوردستانییه‌کان یه‌ک هه‌ڵوێست بووین و له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ هاتینه‌ده‌رێ و جێمان هێشت، بڕیاریشه‌ وه‌ک فراکسیۆنه‌ کوردستانییه‌کان کۆببینه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ین به‌ بڕیارێک، بایکۆتکردنمان له‌ رۆژانى داهاتوو به‌رده‌وام بێت یان  هه‌ر بۆ ئه‌و کۆبوونه‌وه‌بێت".


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
Created by AVESTA Group