سه‌رۆک کۆمارى عێراق پێشوازیى له‌ به‌یاننامه‌که‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تی ده‌کات

9/22/2017 9:19:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








سه‌رۆک کۆمارى عێراق پێشوازیى ده‌کات له‌ به‌یاننامه‌که‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تیی، ده‌رباره‌ى سه‌روه‌ریى عێراق و یه‌کێتیى و پاراستنى خاکه‌که‌ی.

به‌ڕێز دکتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆک کۆمارى عێراق پێشوازیکرد له‌ به‌یاننامه‌که‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تیى که‌ شه‌وى رابردو به‌ کۆى ده‌نگى ١٥ ئه‌ندامه‌که‌ى پابه‌به‌ندبونى به‌رده‌وامى نوێکردۆته‌وه‌ به‌ سه‌روه‌ریى عێراق و یه‌کێتیى و سه‌لامه‌تیى خاکه‌که‌ی، سه‌رله‌نوێ پێزانینى عێراقییه‌کانى ده‌ربڕیوه‌ بۆ بڕیاره‌که‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تیى بۆ پێکهێنانى تیمێکى لێکۆڵینه‌وه‌ى پسپۆڕ به‌ لێپێچینه‌وه‌ى تاقمى داعش له‌سه‌ر تاوانه‌کانى جه‌نگ و تاوانه‌کانى ترى دژه‌ مرۆڤایه‌تیى و کۆمه‌ڵ کوژیى که‌ له‌ عێراقدا کردونی. 

سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سه‌رۆک کۆمار دواى کۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بۆرنۆ ئۆبییه‌ر باڵیۆزى فه‌ره‌نسا له‌ عێراق له‌ لێدوانێکى رۆژنامه‌ییدا، رایگه‌یاند دیالۆگ به‌رده‌وامه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بێت له‌ نێوان حکومه‌تى فیدراڵیى و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستاندا بۆ چاره‌سه‌رکردنى هه‌مو ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ى ناکۆکییان له‌سه‌ره‌، ئاماژه‌یشیکرد بۆ هاتنى وه‌فدێکى باڵاى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ به‌غداد سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه‌.

سه‌رۆک کۆمار دوپاتیکرده‌وه‌ پێویسته‌ هه‌موان هه‌وڵه‌کان یه‌ک بخه‌ن بۆ درێژه‌دان به‌ پاراستنى گه‌وره‌یى سه‌رکه‌وتنه‌کانى هێزه‌ چه‌کداره‌ نه‌به‌زه‌کانى عێراق به‌سه‌ر تێرۆردا، پیرۆزبایى خۆیشى نوێکرده‌وه‌ به‌ بۆنه‌ى رزگارکردن شارى عانه‌ و ده‌ستپێکردنى قۆناغى یه‌که‌مى ئۆپه‌راسیۆنى رزگارکردنى حه‌ویجه‌. هاوکات ستایشى داواکارییه‌که‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى کردوه‌ بۆ به‌رده‌وامبونى دیالۆگ له‌ نێوان عێراقییه‌کاندا بۆ چاره‌سه‌رکردنى هه‌ر کێشه‌یه‌کى ناوخۆیى خۆیان له‌ چوارچێوه‌ى ده‌ستور و له‌میانه‌ى چاره‌سه‌رى سازان و پێکهاتندا که‌ کۆمه‌ڵى نێوده‌وڵه‌تیى پشتیوانیى بکات، له‌ به‌رژه‌وه‌ندیى هه‌مو پێکهاته‌کانى عێراقدا بێت و سیستمى دیموکراسیى فیدراڵیى گه‌شه‌کردوى دادپه‌روه‌رانه‌ى وڵات به‌هێز بکات جه‌ختکردنه‌وه‌که‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى به‌رزنرخاندوه‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ى گرنگیدان به‌ هه‌وڵه‌کانى زامنکردنى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاره‌زومه‌ندانه‌و به‌ سه‌لامه‌تیى زیاتر له‌ سێ ملیۆن ئاواره‌ و په‌نابه‌ر بۆ سه‌ر زێدى خۆیان بخرێته‌ ریزى پێشه‌وه‌.


زۆرترین خوێندراو