4
7 نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان جێگرى نوێنه‌رى خۆى له‌ عێراق ده‌گۆڕێت
2/11/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








ئالیس ۆڵپۆڵى به‌ریتانى وه‌ک جێگرى نوێنه‌رى تایبه‌تى سکرتێرى گشتى بۆ کاروبارى سیاسى و هاوکارى هه‌ڵبژاردن له‌ نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ هاریکارى عێراق دامه‌زرا.

ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، ئالیس ۆڵپۆڵى به‌ریتانى وه‌ک جێگرى نوێنه‌رى تایبه‌تى سکرتێرى گشتى بۆ کاروبارى سیاسى و ده‌ستورى و هه‌ڵبژاردنى یونامى بۆ عێراق دامه‌زراند.

خاتو ۆڵپۆڵ شوێنگره‌وه‌ى جێگرى نوێنه‌رى تایبه‌تى سکرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ عێراق جۆرجى بوستینى هه‌نگارییه‌  که‌ کاره‌که‌ى له‌ مانگى تشرینى یه‌که‌مى ئه‌مساڵدا له‌ عێراق کۆتایى هات. لاى خۆشییه‌وه‌، سکرتێرى گشتى سوپاسى بوستینى کرد که‌ له‌ ساڵى ٢٠١١ه‌وه‌ له‌ عێراق پشتگیرى له‌ ڕۆڵى یونامى ‌کردووه‌.

ئه‌و خاتونه‌ ئه‌زموونێکى ده‌وڵه‌مه‌ندى له‌ بواره‌کانى دیپلۆماسى و بواره‌ په‌یوه‌سته‌کانى تره‌وه‌ له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێت. ئه‌و دوو ساڵ وه‌ک کونسوڵى گشتى به‌ریتانیا له‌ به‌سڕه‌ خزمه‌تى کردووه‌ و له‌م دواییه‌ش باڵیۆزى به‌ریتانیا بووه‌ له‌ مالی، پێش ئه‌وه‌ى لوکسێمبۆرگ. ئه‌و هه‌روه‌ها له‌ چه‌ندان پله‌ى تر له‌ له‌نده‌ن و نیۆیۆرک و برۆکسل و دارئه‌لسه‌لامیش له‌ نووسینگه‌ى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا کارى کردووه‌.

‌ 85 جار خوێندراوه‌ته‌وه

ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group