4
7 دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق: ناتوانێت بڕیاربده‌ین ڕیفراندۆمه‌که‌ى هه‌رێم ده‌ستورى بووه‌ یان نا
2/11/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق ده‌ڵێت له‌ ئێستادا ناتوانێت بڕیار بدات ئه‌و ڕیفراندۆمه‌ى له‌ مانگى نۆ له‌ هه‌رێمى کوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیى کرا، کارێکى ده‌ستورى بووه‌ یان نا.

ئه‌مڕۆ پـێنج شه‌ممه‌ 2 ى تشرینى دووه‌مى 2017 ئه‌یاس ئه‌لساموک وته‌بێژى دادگاکه‌ دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق به‌یانـنامه‌یه‌کى له‌ باره‌ى ئه‌و سکاڵایانه‌ بڵاوکرده‌وه‌ که‌ به‌ ژماره‌کانى 89 و 91 و 92 و 93 له‌ ساڵى 2017 له‌ دادگاى باڵاى فیدراڵى تۆمارکراون به‌ مه‌به‌ستى بڕیاردان به‌وه‌ى ئه‌و ڕیفراندۆمه‌ى له‌ 25 ى مانگى نۆى ساڵى 2017 ئه‌نجام‌درا ناده‌ستورى بووه‌.

ئه‌لساموک ده‌ڵێت دادگاى باڵاى فیدراڵى پێیوایه‌ یه‌کلاکردنه‌وه‌ى ئه‌و سکاڵایانه‌ به‌نده‌ به‌ ئاگادارکردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌که‌ى دیکه‌ له‌سکاڵاکان له‌ڕێگه‌ى نوێنه‌رایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، وه‌ دواـین جه‌ختکردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئاگادارکردنه‌وه‌ له‌و سکاڵایانه‌ له‌ 18 ى مانگى ده‌دا بووه‌.

ده‌شڵێت له‌ لایه‌کى دیکه‌، دادگا ناتوانێت ڕاى خۆى له‌سه‌ر پـرسى ڕیفراندۆمه‌که‌ بڵێت که‌ ئایا ده‌ستورى بووه‌ یان نا، ده‌ڵێت ته‌نیا له‌ ڕێگه‌ى ئه‌و سکاڵایانه‌ نه‌بێت، چونکه‌ دادگا ناتوانێت ڕاى خۆى ڕابگه‌یه‌نێت هه‌تا ئه‌و کاته‌ى گوێى له‌ لایه‌نى به‌رامبه‌رش نه‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌پـێى ماده‌ى (91/5) له‌ یاساکانى مورافه‌عاتى مه‌ده‌نى که‌ ده‌ڵێت نابێت له‌ پـێشدا دادگاى ڕاى خۆى ڕابگه‌یه‌نێت له‌ کاتێکدا سکاڵاى دیکه‌ بۆ هه‌مان پـرس هه‌بن.

‌ 29 جار خوێندراوه‌ته‌وه

ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


ئه‌مریکا قه‌ت له‌ عێراق تێنه‌گه‌یشت
که‌رکوک و ناوچه‌کانى ده‌وروبه‌رى دێنه‌وه‌ سه‌رهه‌رێمى کوردستان
بۆچى گرنگه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان له‌کاتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group