ئه‌مریکا خۆى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى میلیشیاکان له‌ عێراق ئاماده‌ ده‌کات

11/13/2017 9:50:00 AM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







سه‌رچاوه‌ سه‌ربازییه‌کانى ئه‌مریکا ڕایانگه‌یاند که‌ بنکه‌یه‌کى سه‌ربازیى وڵاته‌که‌یان له‌ پارێزگاى ئه‌نبار ده‌که‌نه‌وه‌. 

ئاژانسى فارس بڵاوى کرده‌وه‌ که‌ له‌ سنوورى شارۆچکه‌ى قائم که‌ هه‌فته‌ى ڕابردوو له‌ چه‌کدارانى داعش پاک کرایه‌وه‌، ئه‌مریکا سه‌دان سه‌ربازى خۆى جێگیر کردووه‌.

هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌کانى ئه‌مریکا ئاماژه‌یان به‌وه‌ کردووه‌ که‌ ئه‌گه‌رى پێکدادانى سه‌ربازى له‌گه‌ڵ چه‌کدارانى حه‌شدى شه‌عبیى له‌و ناوچه‌یه‌ له‌ ئارادایه‌. 

شایانى باسه‌، ئه‌مه‌ یه‌که‌مجاره‌ که‌ سه‌رچاوه‌ سه‌ربازییه‌کانى ئه‌مریکا باس له‌ ئه‌گه‌رى پێکدادانى سه‌ربازیى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ میلیشیاکانى حه‌شدى شه‌عبیى ،له‌وانه‌ ڕێکخراوى حزبوڵڵا ده‌که‌ن.


زۆرترین خوێندراو